سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به فه‌رمی سه‌ردانی سعودیه ده‌كات
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی كانونی یه‌كه‌می 2018 محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودی به‌ڕێكه‌وت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ركراوه، هاتووه سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له وه‌ڵامی ئه‌و بانگهێشته فه‌رمییه بووه كه عبدوڵا بن محه‌مه‌د ئال شێخ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای سعودیه، ئاراسته‌ی حه‌لبوسیی كردوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه حه‌لبوسی چاوی به شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعودیه و ژماره‌یه‌ك له شازاده و به‌رپرسانی باڵای ریاز ده‌كه‌وێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه له سه‌ردانه‌كه‌دا په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات و دۆخی ناوچه‌كه گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
نزیكه‌ی دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ریش، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق چه‌ند سه‌ردانێكی فه‌رمیی بۆ توركیا و ئیمارات و كوه‌یت ئه‌نجامدا.
PM:07:19:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت