توركیا ته‌نها له‌م حاڵه‌ته‌دا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات
بەشار ئەسەد و ئەردۆغان-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند كه ره‌نگه ئه‌نقه‌ر بیر له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سوریا بكات، ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌و حاڵه‌ته‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د له هه‌ڵبژاردنێكی دیموکراسیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
له‌میانی به‌شداریردنی له كۆنگره‌یه‌ك كه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوو، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا نه‌رمیی به‌رامبه‌ر رژێمی سوریا نواند و رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د له هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ره‌نگه ئه‌نقه‌ر بیرله‌وه بكاته‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی به‌هار ی عه‌ره‌بی له سوریا له ساڵی 2011ه‌وه، توركیا هه‌ڵوێستی زۆر توندی به‌رامبه‌ر به‌رپرسانی دیمه‌شق نواندوه و به‌پێویستی زانیوه به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گۆڕانی هاوسه‌نگیی هێز له به‌رژه‌وه‌ندیی سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره ده‌ستیان به نه‌رمی نواندن به‌رامبه‌ر به‌رپرسانی دیمه‌شق كردوه.
له ساڵی 2017 محه‌مه‌د شیمشك رایگه‌یاند راستییه‌كان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سوریا زۆر گۆڕدراوه و شتێكی ناواقعییه ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره سوربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ به‌شار ئه‌سه‌د قه‌یرانی سوریا یه‌كلایی بكاته‌وه.
PM:05:06:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت