بافڵ تاڵەبانی: دەبێت حکومەتی داهاتوو ڕەنگدانەوەی دۆخی ئەمڕۆ بێت


وێستگە نیوز-

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند هه‌لومه‌رجی گۆڕاوی سیاسی واده‌خوازێت حكومه‌تی نوێی هه‌رێم حكومه‌تی خزمه‌تگوزار بێت و ئاماژە بەوەشکرد دەبێت حکومەتی داهاتووی هەرێم ڕەنگدانەوەی واقحی کوردستان بێت.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی کورە گەورەی کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتیی یەکێکتی نشتیمانیی کوردستان لە دیدارێکیدا لەگەڵ ستیڤ ڤه‌یگن كونسوڵی ئه‌مریكا و ستیڤن مارز لێپرسراوی كاروباری سیاسی له‌ كونسوڵیه‌تی ئه‌مریكا له‌ هه‌رێمی كورستان تیشکی خستە سەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان.

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە "هه‌لومه‌رجی گۆڕاوی سیاسی و پێداویستی خه‌ڵك و ده‌ركه‌وتنی ئاسۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق واده‌خوازێت حكومه‌تی نوێی هه‌رێم حكومه‌تی خزمه‌تگوزار بێت".

ناوبراو ڕونیکردوەتەوە" دەبێت كاری له‌پێشینه‌ی حکومەت باشتركردنی دامه‌زراوه‌كان و سه‌رخستنی پرۆژه‌ی چاكسازی بێت و هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ بنیادنانه‌وه‌ی متمانه‌ له‌نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند".

تاڵەبانی ئەوەشی خستوەتەروو "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌دایه‌و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ره‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری بارودۆخی ئه‌مڕۆ بێت و له‌گه‌ڵ واقیعی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌رنامه‌كه‌ی یه‌كبگرێته‌وه‌".

ناوبراو توشیەتی "یه‌كێتی پرۆژه ‌و سیاسه‌تی بۆ ئه‌مڕۆ هه‌رێم یه‌كانگیره‌ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدارییه‌كی باشتر و چاكسازی ریشه‌یی له ‌ته‌واوی كایه‌كانی به‌ڕێوه‌بردندا".


PM:03:23:16/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو