خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سبه‌ینێ دووشه‌ممه ئاشکرابوو
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌ران كرده‌وه و سبه‌ینێ دووشه‌ممه 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی سێ وه‌زاره‌ت دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ مووچه‌ی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی (ئه‌وقاف، سامانه سروشتیه‌كان، ناوخۆ‌و ڕه‌گه‌زنامه) دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی: "سبه‌ینێ خشته‌یه‌كی دیكه بۆ مووچه‌ی رۆژی سێشه‌ممه ئاشكراده‌كرێت، به‌ڵام به‌گشتیی تا 22ی ئه‌م مانگه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول كۆتایی دێت".
هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، بڕی 317 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بێته هه‌رێمی كوردستان.
PM:02:43:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 40060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت