لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا
دیمەنێک لە رووداوەکە
وێستگە نیوز-
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند لە روداوێکی هاتوچۆدا لە
نزیک هەولێر کەسێک گیانی لەدەست داوە.
فازڵ حاجی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە پێگەی خۆی
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند "کاتژمێر 9:40ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
یەکشەممە 16/12/2018، له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - گوێر ڕووداوێكی پێكدادان دروستبوو".
ناوبراو رونیکردوەتەوە پێکلدادانەکە له‌نێوان بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره و
پیكابێکی ده‌بل قه‌مه‌ره بووە.
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە "له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه
شوفێری پیكابه‌كه له‌دوای ئه‌وه‌ی گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا".
لەبارەی هۆکاری ڕوداوەکەوە ناوبراو ئامانژەی بەوەکردووە "هۆکاری
كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌وا بارهه‌ڵگره‌كه له‌م شه‌قامه
تاک سایده هه‌وڵی دابوو تێپه‌ڕاندن ئه‌نجام بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌نه‌بوونی
ئۆتۆمبێل له‌سایده‌كه‌ی تر، كه ئه‌مه‌ش وایكرد بكه‌وێته سه‌ر رێره‌وی پیكابه‌كه
و خۆی پیابكێشێت".
PM:02:43:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت