له باره‌ی دابه‌شكردنی نه‌وته‌وه روونكردنه‌وه ده‌درێت
دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی بەردەوامە
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی نه‌وت له مه‌ڵبه‌ندی 10 به‌رده‌وامه و به‌پێی زانیارییه‌كانیش له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه دابه‌شكردنی نه‌وت له مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، دابه‌شكردنی نه‌وت له مه‌ڵبه‌ندی 10 به‌رده‌وامه و دابه‌شكردنه‌كه گه‌یشتووه‌ته گه‌ڕه‌كه‌كانی سه‌رچنار و شه‌هیدانی سه‌رچنار.
راشیگه‌یاند: مه‌ڵبه‌ندی 10 گه‌وره‌ترین مه‌ڵبه‌ندی سلێمانییه كه 36 هه‌زار له خۆ ده‌گرێت و تائێستا توانراوه نه‌وت به‌سه‌ر 20 هه‌زار ماڵدا دابه‌ش بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان راشیگه‌یاند: سبه‌ینێ دووشه‌ممه 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، دابه‌شكردنی نه‌وت له ناوچه‌ی پشده‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له سنوری ناحیه‌ی ژاراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه دابه‌شكردنی نه‌وت له بنكه‌ی یه‌ك له سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه و هاوڵاتییان به‌رمیلێكی تر نه‌وت وه‌رده‌گرن.
PM:01:43:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 12140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت