کەمئەندامان گردبوونەوە ئەنجامدەدەن

‌کەمئەندامان تا دێت نەهامەتییەکانیان زیاتر دەبێت

وێستگە نیوز-

لێپرسراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان ڕایگەیاند دژی بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی بەشێک لە کەمئەندامان گردبوونەوە ئەنجامدەدەن و نارەزایەتی خۆیان لە بڕیارەکە دەردەبڕن.

سامان حسێن لێپرسراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند "دژی ئەو بڕیارەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە مووچەی بەشێک لە کەمئەندامانی ڕاگرتووە نارەزایەتی دەردەبڕین".

ناوبارو ئاماژەی بەوەشکردووە "پێشنیوەڕۆی سبەی دووشەممە لەبەردەم بانکی توی مەلیک لە سلێمانی گردبوونەوە ئەنجامدەدەن دژی بڕیارەکەی وەزارەتی کار".

سامان حسێن ڕونیشیکردوەتەوە"ئەو بڕیارەی کە لە ئەمڕۆوە جێبەجێکراوە ستەمێکی گەورەیە لە کەمئەندامان دەکرێت".

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی کەمئەندامان، بەشیک لە کەمئەندامان مووجەیان پێنەدرا و پێیان ڕاگەیەنرا "ئەوانەی کە مووجەی تر لە حکومەتی هەرێم وەردەگرن دەبێت لیژنە بیانبینێتەوە و ئەگەر ڕێژەی کەمئەندامییان لەسەدا حەفتە کەمتربوو ئەوا مووچەیان پێ نادرێت".


PM:01:03:16/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو