بەرهەم ساڵح دەستبەرداری ڕەگەزنامە بەریتانیەکەی بوو

‌بەرهەم ساڵح

وێستگە نیوز-

وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاند بەرهەم ساڵح دەستبەرداری ڕەگەزنامە بەریتانیەکەی بووە ئەوەش وەک پابەند بوونیەتی بە دەستوری عێراق.

لوقمان فەیلی وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو "ڕێوشوێنە یاساییەکانی دەستبەرداربوونی سەرۆک کۆمار لە رەگەزنامە بەریتانیەکەی تەواوبووە".

وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە "دەستبەرداربوونی ناوبراو لە رەگەزنامە بەریتانیەکەی لەپێناو پابەندبوونیەتی بە دەستوری عێراق".

مادەی هەژدەی دەستوری عێراق ئاماژەی بەوەکردووە "هەرکەسێک هەڵبژێردرا یان ڕاسپردرا بە ئەرکی سەرۆک کۆماریی نابێت ڕەگەزنامەی هیچ وڵاتێکی تری هەبێت".

ب.ع




AM:11:33:16/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 5264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو