ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ر چوار ته‌وه‌ر كۆده‌بێته‌وه
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ش ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ته به‌پڕكردنه‌وه‌ی میلاك و ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كه واژۆی ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی له‌سه‌ره تیایدا داوا له سكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه، سه‌رجه‌م ئه‌ندامان ئاگاداربكاته‌وه، كاتژمێر 10 به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه 18ی ئه‌م مانگه له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی 50هه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه چوار ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌م تایبه‌تده‌كرێت به‌هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان، ته‌وه‌ری دووه‌م و سێیه‌میش پێكدێن له‌پچڕاندنی گوندێك له‌سه‌ر سنوری ئیداریی ناحیه‌یه‌ك بۆسه‌ر سنوری ئیداریی ناحیه‌یه‌كی دیكه‌و فراوانكردنی سنوری گوندێكی دیكه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن، "كۆتا ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه ته‌رخانده‌كرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی میلاكی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی".
پێشتر مه‌هدی مه‌حمود، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاندبوو، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كاته‌وه و لیژنه‌كانیش به‌دواداچوونه‌كانیان ده‌ستپێده‌كه‌وه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌رچی واده‌یان كۆتایی پێهاتووه، به‌ڵام تا چاره‌نووسیان له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه یه‌كلا ده‌كرێته‌وه ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵكن و لایه‌نی چاودێرن به‌سه‌ر فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ته‌وه.
هــ. ر
AM:11:25:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت