ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له ئۆپۆزسیۆنی سوری ده‌كات
ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی
وێستگه نیوز ـ
ئیداره‌ی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ردوو باڵی سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی سوریا كرد، كه فه‌رمان له توركیا وه‌رده‌گرن و رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر له لێدانی یه‌په‌گه له رۆژهه‌ڵاتی فورات هاوكاری توركیا بكه‌ن، راسته‌وخۆ ده‌تانكه‌ینه ئامانجی هێرشه‌كانمان".
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، "به‌گوێره‌ی نامه‌یه‌ك، كه به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاراسته‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریای كردووه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه، هه‌ر هێزێك به‌شداری له هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات بكات، راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی سوپای ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه".
به‌رپرسانی ئه‌مریكا له نامه‌كه‌یاندا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، "به‌شداریكردنی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سوریا له هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ توركیا، هێرشكردنه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا و راسته‌وخۆ رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه".
له نامه‌كه‌دا له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردن له كرده سه‌ربازییه‌كانی توركیا، هۆشداری به گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دراوه و جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "كاتێك فیل سه‌ما ده‌كات، پێویسته خۆت له گۆڕه‌پانه‌كه دوور بخه‌یته‌وه".
ئه‌مه‌ش دوای ته‌نیا سێ رۆژ له‌و وتاره‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دێت، كه تیایدا رایگه‌یاندبوو، "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا توركیا ده‌ست به ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی فورات له دژی هێزه كوردییه‌كان ده‌كات".
له‌كاتێكدا ئه‌و گروپانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریاش كه هاوسۆزن له‌گه‌ڵ توركیا و فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن و پێشتریش له داگیركردنی عه‌فرین هاوكاری توركیایان كردووه، خۆیان بۆ ئه‌و كرده سه‌ربازییه له دژی هێزه‌كانی یه‌په‌گه ئاماده ده‌كه‌ن.
هــ. ر
AM:08:43:16/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2732
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت