فالح فه‌یاز: له‌خۆكاندیدكردن بۆ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ناكشێمه‌وه‌


وێستگه‌ نیوز -

فالح فه‌یاز كاندید بۆ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ كاندیدكراوه‌ و له‌خۆكاندیدكردنی پاشگه‌ز نابێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 15ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2018 له‌ میانی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا له‌ به‌غدا كه‌ (هاوپه‌یمانی بونیادنان) رێكی خستبوو، فالح فه‌یاز وتارێكی‌ پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه‌ "یه‌كێكه‌ له‌كاندیده‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق و بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ كاندید كراوه‌".

فالح فه‌یاز وتی‌: "له‌به‌رپرسیارێتی هه‌ڵنایه‌م و له‌خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی وه‌زیری ناوخۆ ناكشێمه‌وه‌".

بڕیاره‌ رۆژی سێ‌ شه‌ممه‌ی داهاتو پرسی پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ و تا ئێستاش  لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌ وه‌زارییه‌ ئه‌منیه‌كان ناكۆكن.

دره‌نگانێكی شه‌وی چوارشه‌مه‌ 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2018، په‌رله‌مانی عیراق له‌ دانیشتنێكی تایبه‌تدا متمانه‌ی به‌ 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌خشی و له‌و كاته‌وه‌ تا ئێستا وه‌زاره‌ته‌كانی پەروەردە، ناوخۆ،  پلاندانان، خوێندنی باڵا، داد، ڕۆشنبیری، كۆچ و كۆچبه‌ران و بەرگری یه‌كلا نه‌كراونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر چه‌نده‌ رۆژی‌ 3ی‌ ئه‌م مانگه‌ ناوی‌ هه‌شت كاندید بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ گه‌یشته‌ په‌رله‌مان و بڕیار بوو رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ له‌ دانیشتنێكدا په‌رله‌مان متمانه‌یان پێبدات، به‌ڵام به‌هۆی‌ ناكۆكی‌ لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌تی‌ شیعه‌كان له‌سه‌ر فالح فه‌یاز كاندید بۆ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ، دانیشتنه‌كه‌ جارێكی‌ تر دواخرا.



AM:12:00:16/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 4636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو