به‌شیر حه‌داد: ته‌نیا به كۆتاییھێنان به داگیركاری جووه‌كان ئاشتی دادپه‌روه‌رانه به‌دیدێت
وێستگه نیوز –
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه ته‌نیا به كۆتاییھێنان به داگیركاری جووه‌كان له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین، ئاشتی دادپه‌روه‌رانه به‌دیدێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، د.به‌شیر حه‌داد سه‌رۆكی شاندی په‌رله‌مانی عیراق له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆنگره‌ی دووه‌می یه‌كێتی په‌رله‌مانتاران له پێناو قودس كه ئێستا له ئیسته‌نبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت وتارێكی پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌دا د.به‌شیر حه‌داد كه له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقی وه‌رگرتووه، رایگه‌یاند كه "قودس كلیلی راسته‌قینه‌ی ئاشتی نێوان گه‌لان و پێكھاته‌كانه، په‌یامی ئاشتی و سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه و ھه‌موو جیھان،به‌ڵام ئاشتی دادپه‌روه‌رانه به‌دی نایه‌ت ته‌نیا به كۆتایی ھێنان به داگیركاری جووه‌كان نه‌بێت له‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستینییه‌كان".
به‌شیر حه‌داد وتی: "ناوچه‌كه‌شمان ئاشتی بنه‌ڕه‌تی و راسته‌قینه به‌ده‌ست ناھێنێ ته‌نیا به چاره‌سه‌ری یه‌كجاری پرسی فه‌له‌ستین و ھه‌موو كێشه‌كانی ناوچه‌كه نه‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی".
وتیشی: "ئه‌وه‌ش به جێبه‌جێكردنی بڕیاره ره‌وا و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتیانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌ده‌ست دێت".
سه‌رۆكی شاندی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كاتێكیشدا كه زۆر نیگه‌رانین له مه‌ترسی ره‌وشه‌كه له فه‌له‌ستین و ناوچه‌كه به گشتی، داوا له ھه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه له پشت گه‌لی فه‌له‌ستین و گه‌له سته‌ملێكراوه‌كان بن، ھه‌روه‌ھا داوا له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌كه‌ین رێوشوین و ھه‌نگاو روون و ئاشكرا و پرۆسه‌ی واقیعیان ھه‌بێ بۆ پاڵپشتی گه‌لی فه‌له‌ستین و پشتگیری دۆزه ره‌واكه‌ی،به‌جۆرێك ھاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی بكرێت بۆ به‌رده‌وامی خۆڕاگری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ھه‌وڵه‌كانی به جووكردنی قودس و گۆڕینی ناسنامه و دیمۆگرافیاكه‌ی".
PM:11:25:15/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت