هه‌په‌گه: ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌مینیان بۆ گه‌ریلا دانابوو، خۆیان كه‌وتنه كه‌مینه‌وه
وێستگه نیوز -
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای تورك له ناوچه‌ی بازیدی سه‌ر به ئاگری له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوون كه‌مین بۆ گه‌ریلاكان بنێنه‌وه، به‌ڵام خۆیان كه‌وتنه كه‌مینی گه‌ریلاوه و سه‌ربازێك كوژرا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر چالاكی گه‌ریلا له بازید بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه "رۆژی 13ی مانگ نزیك كاتژمێر 10ی شه‌و، له ناوچه‌ی بازید سه‌ر به ئاگری، گه‌ریلاكان ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی توركیان خسته‌ژێر چاودێری خۆیانه‌وه، كه به نیازبوون كه‌مین بۆ گه‌ریلا دابنێن".
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌ڵێت: "له ئه‌نجامی چالاكی گه‌ریلادا سه‌ربازێك كوژرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌مان رۆژ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌رێمی زاپ و هه‌رێمی كاركه‌ر و ناوچه‌ی ساجا و سیدا و گه‌لیێ باڵندا و كونیشكا و جیلۆیا بیچوك و شه‌هید عادل-ی بۆردوومان كرد".
PM:10:43:15/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت