به‌رهه‌م ساڵح داوا ده‌كات په‌له بكرێت له ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت
وێستگه نیوز -
له میانه‌ی ئاماده‌بوونی له ئاهه‌نگی یادی سه‌ركه‌وتندا، سه‌رۆك كۆماری عیراق داوایكرد په‌له بكرێت و هه‌وڵی جددی بدرێت بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له میانی ئاماده‌بوونی له ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتندا كه (هاوپه‌یمانی بونیادنان) به بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه‌وه له به‌غداد رێكی خستبوو، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه "دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌ركی گه‌وره له‌به‌رده‌م هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردندایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی جددی بدرێ بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت".
به‌رهه‌م ساڵح پێویستی به‌ته‌نگه‌وه هاتنی پێداویستییه‌كانی ته‌واو كردنی پێكهێنانی حكومه‌ت و پشتیوانكردنی د. عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی دووپاتكرده‌وه و گرنگی به‌رجه‌سته‌كردنی گیانی سه‌ركه‌وتنی سه‌ربازی به سه‌ركه‌وتنی سیاسی به بیرهێنایه‌وه به‌و ئامانجه‌ی وڵاته‌كه‌مان له‌م هه‌لومه‌رجه دژواره‌ی ناوچه‌كه‌دا زیاتر ئارام و سه‌قامگیر بێت".
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌یه‌تی:
"به ناوی په‌روه‌ردگاری به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه
﴿وَمَا النَّصْرُ إِڵّا مِنْ عِنْدِ الڵّهِ الْعَزِیزِ الْحَكیم)
صدق الله العظيم
خوشك و برایانی ئاماده‌بوو
سڵاوی خوداتان لێ بێت..
ئه‌م بۆنه سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنه كه له‌سه‌ر ده‌ستی عێراقییه‌كان هاته‌دی، هیمه‌ت و توانای خۆیان یه‌كخست و ئیراده‌ی خۆیان پته‌وكرد له پێناوی سه‌ركه‌وتن و رزگار بوون له چنگی داعشی تیرۆرستی تاوانبار.
ئه‌مه یه‌كێكه له په‌ند و وانه گرنگه‌كانی ئاڵنگاریی به‌رامبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌ی كه گه‌له‌كه‌مان به یه‌كگرتووی ڕوبه‌ڕووی بووه‌وه له پشتیوانیكردنی هێزه چه‌كداره قاره‌مانه‌كان و خۆبه‌خشه نه‌به‌زه‌كانی، گرنگترین خاڵی ئه‌و په‌ند و وانه‌یه به‌ھێزی یه‌كگرتووی و یه‌كێتی ئیراده‌مان بوو، ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌نجام سه‌ركه‌وتین.
له‌م بۆنه‌یه‌دا پێویسته بارودۆخی خراپی ئه‌و كاته به بیر بهێنینه‌وه كه داعش وڵاته‌كه‌مانی داگیركرد، نابێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له ئه‌نجامی بانگه‌وازی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵا به‌دی هات له‌و ساته مێژووی و ناسكه‌دا، هه‌روه‌ها به وره و هیمه‌تی جه‌نگاوه‌ره قاره‌مانه‌كان له (سوپا، پۆلیس، پێشمه‌رگه، حه‌شد و حه‌شدی عه‌شایری) و ئه‌وانی تر به‌دیهات.
ده‌بێت ئه‌و قوربانییه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ش به بیر بهێنینه‌وه كه هاووڵاتیانی وڵات پێشكه‌شیان كرد، له‌وه‌شدا نابێت شه‌هیده‌كانمان له یاد بچێت یان له بیریان بكه‌ین كه گیانی خۆیان به‌خشی بۆ به‌رگریكردن له نیشتمان، ئه‌و كاره‌سات و چه‌رمه‌سه‌ری و ماڵ وێرانیانه‌شمان له‌بیر ناچێت كه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌دا هات، له‌م بۆنه‌یه‌دا قوربانییه‌كان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه و شه‌هیدان و برینداره‌كان و قاره‌مانێتی جه‌نگاوه‌ره‌كانمان به‌بیر خۆمان ده‌هێنینه‌وه و یادیان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه به بیر خۆمان دێنینه‌وه (وژكر فان الژكری تنفع المۆمنین) ده‌بێت ئاست و قه‌باره‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وته و سه‌ركه‌وتنه به‌كه‌م نه‌زانین به بایه‌خ و گرنگییه‌وه لێ بروانین، به دڵنیاییشه‌وه ده‌بێت قه‌باره و ترسناكی ئاڵنگارییه‌كانی داهاتووش به كه‌م سه‌یر نه‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌دی هاتووه به‌سه‌ر داعشدا له رووی سه‌ربازییه‌وه بووه، ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ده‌بێت به سه‌ركه‌وتنێكی تر به‌هێزی بكه‌ین و په‌ره‌ی پێ بده‌ین ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنی سیاسی و یاسا و خزمه‌تگوزارییه، ده‌شبێت سنورێك دابنرێت بۆ گه‌نده‌ڵی.
دیاره به هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سیاسییه‌ش پێویستی به یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌ك ئیراده‌ی و نه‌هێشتنی كێشه‌كانه به گیانی دیالۆگ و گفتوگۆ له نێوان هێزه سیاسیه‌كاندا، هه‌روه‌ها پێویستی به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌كی جدییه به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و پێویستی به هه‌وڵێكی تایبه‌ت و لێبڕاوانه‌یه بۆ باشكردنی باری خزمه‌تگوزاری، ئه‌وه‌شی كه له‌م قۆناغه‌دا له هه‌مووی گرنگتره به‌ته‌نگه‌وه هاتنی پێداویستییه‌كانی ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت و پشتیوانكردنی برامان د. عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه له‌م ئه‌ركه نیشتمانییه سه‌خت و ناسكه‌دا.
به دڵنیاییه‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ندین مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌ركی گه‌وره له به‌رده‌م هه‌روو ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان و جێبه‌جێكردندایه، وه‌ك وتم ده‌ست و برد كردن و هه‌وڵی جددی بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت، له‌ڕیزی پێشه‌وه‌یانه.
دوای ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه گه‌ورانه‌ی عێراقییه‌كان و سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعشدا، گرنگی ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكومه‌ت دێت وه‌ك خاڵێكی وه‌رچه‌خان له ڕێچكه و ئاڕاسته‌ی وڵات‌دا، په‌یامی پێویست و گرنگیش له هێزه سیاسییه‌كانه‌وه بۆ گه‌لی عێراق په‌یامی جددی مامه‌ڵه كردنه له‌گه‌ڵ داخوازی و شایسته‌كانی گه‌ل كه خۆی ده‌بینێته‌وه له چه‌سپاندن و باڵا ده‌ستی ئاسایش و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ئه‌م گۆڕان و وه‌رچه‌رخانانه پیویستیان به‌وه‌یه كه ده‌ست بكرێت به چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له ناوخۆ و سیاسه‌تی ئابووری پێكه‌وه.
لێتان ناشارمه‌وه، لای كه‌سیش شاراوه نییه به بن به‌ست گه‌یشتنی له‌یه‌كگه‌یشتنی سیاسی ئێستا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان كۆسپێكه نابێت به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت كه چ زیانێك ده‌دات له‌و ڕێچكه‌ی كاركردنه‌ی كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن هه‌مووان له هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی و حكومیدا به ئاكامی بگه‌یه‌نین، پێویسته ئه‌م دۆخه به له‌یه‌كگه‌یشتن و لێكدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی تێپه‌ڕێنین به تایبه‌تی له‌م هه‌لومه‌رجه ئاڵۆزه‌دا له هه‌ردوو ئاستی ناوخۆی و ناوچه‌یدا.
ئێمه وای ده‌بینن جیاوازی دید و بۆچوونه‌كانی نێوان كوتله و هێزه سیاسییه‌كان سروشتییه به‌ڵام ئه‌م پرۆسه سیاسییه نابێت بگاته دۆخێك كه هه‌ڕه‌شه له پرۆژه‌ی نیشتمانی بكات له بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و ته‌واوكردنی دامه‌زراوه‌كانی و پرۆژه‌ی به‌گه‌ڕ خستنه‌وه‌یان به تایبه‌تی كه زۆر پێویستمان به‌م چاكسازییه ناوخۆییه سیاسی و ئابوورییانه‌یه.
نابێت ئه‌وه له‌بیر بكه‌ین كه جموجۆڵه‌كانی ئێستا هه‌وڵ و وزه‌ی زۆرمان له‌ده‌ست ده‌دا بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان و له‌سه‌ر هه‌موو كوتله و لایه‌نه‌كانیش ئه‌م لاپه‌ڕانه دابخه‌ین لێبورده‌یی و له‌یه‌كگه‌یشتن بگرینه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هیوا بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ گه‌نجه‌كانمان.
زۆر به‌داخه‌وه ئێستا ئه‌م پرۆسه‌یه شۆڕ بووه‌ته‌وه بۆ ناو هه‌ندێك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانیش، گۆڕانكارییه‌كانی به‌سره مایه‌یی نیگه‌رانین و پێویسته هێوریان بكه‌ینه‌وه و ڕێگه‌چاره‌ی یاسایی و ده‌ستووری بۆ بدۆزینه‌وه و هه‌موو توانا و هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه خزمه‌ت كه‌سوكارمان له به‌سره و پارێزگاكانی تر.
بیانوی چی بهێنینه‌وه بۆ ئه‌م بارودۆخه كه قه‌یرانی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ هاووڵاتییه‌كانمان هه‌ر ماوه و له‌ئارادایه كه‌چی ئه‌وانه‌ی كاروباری پارێزگاكه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه سه‌رقاڵی ناكۆكی و ململانێ بێ هوده‌ن.
ئه‌ركی زۆرمان له به‌رده‌مدایه پێویسته ڕایان بپه‌ڕێنین و كاری جددییان بۆ بكه‌ین له ڕیزی پێشه‌وه یان دژایه‌تیكردنی گه‌نده‌ڵییه، كه به ڕێوشوێنی حكومی و په‌رله‌مانی و دادوه‌ری یه‌كلایی كه‌ره‌وه و دادپه‌روه‌رانه به ئاكام ده‌گات، كاری زۆرمان له‌سه‌رشانه كه گه‌ل هیوای له سه‌ر حكومه‌ت هه‌ڵچنیوه بۆ خزمه‌تگوزاریی له بوار و ئاسته جیاجیاكاندا، له ڕووی یاساشه‌وه یاسای زۆرمان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پشتیوانی كاری سیاسی و پرۆسه‌ی سیاسی به‌هێز بكه‌ن.
ئه‌ركی چه‌سپاندنی ئاسایش له ناوچه ڕزگاركراوه‌كان له به‌رده‌مدایه و ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین بۆ دامه‌زراندنی سیستمێكی ئه‌منی تۆكمه و ده‌بێت یه‌ك ده‌ست بین بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی چه‌سپاندن ده‌سه‌ڵاتی یاسا بكه‌ین، مه‌رجه‌عه‌كانی دادوه‌ری و هێزه په‌یوه‌ندییداره‌كانیش هێنانه‌كایه‌ی ئاسایش و دادپه‌روه‌ری دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌ركی بونیادنانه‌وه‌ی شاره وێران كراوه‌كانمان له‌سه‌ر شانه‌و ده‌بێت زه‌مینه خۆش بكه‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ڕاگوێزراوه‌كان و ئاوڕ له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و برینداره‌كان و قاره‌مانانه‌كانی سوپا و پۆلیس و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی ڕۆڵه‌ی عه‌شیره‌ته‌كان بده‌ینه‌وه.
به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانییمان له‌سه‌رشانه، ئه‌وه‌ش به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دێته دی له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستوور به‌و جۆره‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌كی ڕیشه‌یی له‌م بواره‌دا زامن بكرێت.
زۆر ئه‌رك و ورده‌كاری تریش ھه‌ن كه به‌رپرسیاریه‌تین و له‌سه‌ر هه‌مووان پێویست ده‌كات به‌خێرایی ڕایان بپه‌ڕێنین و له‌یه‌كگه‌یشتن و پره‌نسیبی سازشكردن بۆ یه‌كتر بگرینه به‌ر و به‌رژوه‌ندیه نیشتمانییه‌كان و ئه‌و خاڵانه‌ی كه كۆمان ده‌كاته‌وه، ئه‌وه سازشێكن كه دۆڕاوی تیادا نییه چونكه ئه‌نجامه‌كانی له خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی له‌یه‌كگه‌یشتنی نیشتمانی بونیادنه‌ردان.
پێویسته ئه‌م ئه‌ركانه ڕابپه‌ڕێنین له پێناوی په‌ره‌پێدانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه سه‌ربازییه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی سیاسی به‌و ئامانجه‌ی وڵاته‌كه‌مان زیاتر ئارام و سه‌قامگیر بێت و گرنگه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه بپارێزین كه به هه‌وڵ و قوربانیدانی عێراقییه‌كان به‌دیهاتووه.
له‌م ساته مێژوییه گرنگه‌دا دووباره سڵاو و درودم بۆ سوپای عێراقی نه‌به‌ز، سوارچاكانی قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر، قاره‌مانانی حه‌شدی شه‌عبی، شێره كوڕانی پێشمه‌رگه و عه‌شایره‌كان كه سه‌ركه‌وتن تۆمار ده‌كه‌ن و شانبه‌شانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌یان به یه‌ك ده‌ست و یه‌ك گیان به‌رگریی له خاك و ناموس و سه‌روه‌ری و شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و مێژووی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن .. فڕۆكه‌وانی سوپا و هێزی هه‌وایی و پۆلیسی فیدراڵیشمان له بیر نه‌چووه كه له مه‌یدانه‌كانی به‌رگری نیشتمانیدا خۆڕاگرانه قاره‌مانێتیان نیشان دا بۆ داكۆكیكردن له نیشتمان و كه‌رامه‌تی ڕۆڵه‌كانمان.
سڵاو و پێزانینی زۆر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌ی مه‌رجه‌عیه‌ته‌وه چون و تێكۆشان له پێناوی به‌دیهێنانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌دا.
سڵاو و رێزی بێ ئه‌ندازه بۆ مه‌رجه‌عیه‌تمان له نه‌جه‌فی پیرۆز و فتوا مێژووییه‌كه‌ی له‌و ساته سه‌خته‌دا.
سوپاس و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه پشتی عێراقیان گرت له جه‌نگی دژی داعشدا، هه‌ر له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تا دراوسێ و دۆسته‌كانمان له كۆماری ئیسلامی ئێران.
نه‌مری بۆ شه‌هیدانمان،
سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م گه‌له دلێر و خه‌بات گێڕه..
به خواتان ده‌سپێرم.
PM:10:07:15/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت