یه‌كێتی ئه‌وروپا: پرۆسه سه‌ربازییه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌قامیگریی سوریا هه‌یه
فێدیریكا مۆگیرینی
وێستگه نیوزـ
یه‌كتێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی توركیا به‌نیازی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی نوێیه له‌دژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
فێدیریكا مۆگیرینی، به‌رپرسی سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: توركیا هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیی یه‌كێتی ئه‌وروپا و كاراكته‌رێكی زۆر گرنگی قه‌یرانی سوریا و ناوچه‌كه‌یه به گشتی.
وتیشی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت سنورێك بۆ توندوتیژی له سوریا دابنێت و كۆتایی به تیرۆر بهێنێ و هاوكار بێت له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ سوریا و ناوچه‌كه، هه‌ربۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌كات تاك لایه‌نه هه‌نگاو نه‌نێت كه ببێته‌هۆی به هه‌ده‌ردانی هه‌وڵه‌كانی دژبه داعش و تێكدانی سه‌قامگیری له سوریا.
لێدوانه‌كه‌ی مۆگیرینی دوای ئه‌وه دێت كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند ده‌ستپێكردنی سێیه‌مین ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له‌دژی شه‌ڕڤانانی كورد له سوریا نزیكه و ئه‌مجاره له خۆرهه‌ڵاتی روباری فورات به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PM:09:51:15/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت