منداڵێك دوای ونبوونی له ئاهه‌نگێكدا به‌مردوویی دۆزرایه‌وه
وێستگه نیوز -
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند كه ئه‌و منداڵه‌ی شه‌وی رابردوو له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا ونبوو، به‌مردوویی دۆزرایه‌وه.
شه‌وی ڕابردوو منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵان له ناحیه‌ی فه‌یده‌یێ له سنوری پارێزگای دهۆك له دایك و باوكی ونده‌بێت و دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه كه له‌سه‌رمادا ڕه‌قبووه‌ته‌وه.
هێمن سلێمان به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه "شه‌وی رابردوو له ناحیه‌ی فایده منداڵێك له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا له هۆڵێكی ئاهه‌نگدا بووه، به‌ڵام دواتر دایك و باوكه‌كه ئاگایان له منداڵه‌كه‌یان نه‌ماوه و ونبووه".
هێمن سلێمان وتی: "سه‌عات 1ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ته‌رمی ئه‌و منداڵه له‌پشت ئه‌و هۆڵه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی لێ ئه‌نجامدراوه له‌ناو ئاودا به مردوویی دۆزراوه‌ته‌وه".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه گومان ده‌كرێت منداڵه‌كه له سه‌رمادا ره‌قبوبێته‌وه".
هێمن سلێمان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "منداڵه‌كه ناوی هێلان محه‌مه‌ده و ته‌مه‌نی ته‌نها دوو ساڵه".
PM:09:47:15/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 9088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت