قوباد تاڵه‌بانی: كابینه‌ی هه‌شت سه‌ركه‌وتوو بوو له تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی
قوباد تاڵه‌بانی له‌كاتی لێدوانه‌كه‌ی بۆ په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساتی نزیك له‌یه‌كێتی
وێستگه نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه، ڕایگه‌یاند كه له‌كابینه‌ی هه‌شته‌مدا حكومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بوو له‌تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی سه‌ختی دارایی.
له‌په‌راوێژی
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی تەکنەلۆجیای زانیاری كه ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كوردسات نیوزی ڕاگه‌یاند راگەیاند" لە کابینەی هەشتەم ھاوڵاتیان و حکومەتیش ڕووبەڕووی قەیرانێکی سەختی ئابوری و جەنگی داعش و دابەزینی نرخی نەوت بوونە، بەڵام حکومەت سەرکوتوو بوو لە تێپەراندنی قەیرانەکە و دەستی بۆ چەند دۆسێیەک برد بە ئامانجی چاکسازی ریشەیی".
هه‌روه‌ها قوباد تاڵەبانی ھیواشی خواست، کابینەی نۆیەم، بەرد لەسەر ئەو بناغەی چاکسازییە دابنێت کە کابینەی ھەشت دایڕشتووە.
لەبارەی دۆسێی نەوتی ھەرێمی کوردستانیشەوە قوباد تاڵەبانی وتی ، لە کابینەی ھەشتدا گەورەترین ھەنگاو نرا بۆ شەفافیەتی نەوت، جارێکی تر متمانە بۆ ھاوڵاتیان گەڕێنرایەوە کە داھاتی نەوتی ھەرێم چەندە و چۆن دەفڕۆشرێت و بەکێش دەفڕۆشرێت.
ناوبراو زیاتر له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت وتی " تەواوی وردەکاری راپۆرتەکانی تایبه‌ت به فرۆشتنی نه‌وت لە لایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە بڵاو دەکرێنەوە."
لەبارەی وەرگرتنی پۆست-یش لە کابینەی نوێ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی بەکوردسات نیوزی رایگەیاند: ھێشتا بژاردەکان بەکراوەی ماونەتەوە. لە ئێستاشدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر میکانزمەکانی پێک‌ھێنانی کابینەی نوێ، دابەشکردنی پۆستەکان و دیاریکردنی کاندیدیش بۆ پۆستەکان، خراوەتە قۆناغی دواتر.
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی "یەکێتی ھەر بەرپرسیارێتییەکی پێ بسپێرێت بە شانازییەوە لە ئەستۆی دەگرێت".
هه‌ر له‌و میانه‌دا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له وتارێکیدا کە لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی تەکنەلۆجیای زانیاری لە سلێمانی بەڕێوەچوو ڕایگەیاند "دەرفەتی کارکرن بۆ گەنجان دەرەخسێنین".
ناوبراو وتیشی "دەستمانکردووە بە بەرنامەی بایۆمەتری کە دەتوانین فراوانتری بکەین لەوەی تەنها بۆ مووچەخۆران بێت".
ڕونیشیکردەوە "ئەو بەرنامەیە دەتوانێت خزمەتی زیاتر بکات بە کۆمەڵگای کوردی".
قوباد تاڵەبانی وتیشی "دەتوانین لەو بەرنامەیەوە بزانین حکومەت چەندی پارە لای خەڵکە و چەندیش قەرزاری هاوڵاتیانە".
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد "لەڕێگەی ئەو سیستمەوە دەتوانین کاری حکومەت پێش بخەین و سیستمی فایل تێپەڕینین".
جەختیشیکردەوە "پێشبینی ئەوە دەکەین حکومەت لە داهاتویەکی نزیکدا پێویستی بە سوپایەک لە فەرمانبەری کەرتی زانیاری تەکنەلۆجیا ببێت".
ناوبراو وتیشی "گەنجانێکی زۆرمان هەیە کە ئاواتیان کارکردنە لە زانیاری تەکنەلۆجیا و لەو بوارەدا دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێت".
قوباد تاڵەبانی گەشبینی خۆی پیشاندا و وتی "گەشبینم بەوەی حکومەتی نوێ دەتوانێت قەیرانەکان تێپەڕێنێت و گوزەرانی هاوڵاتیان باشتر ببێت".
PM:03:46:15/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت