تەرمی کەسێک دۆزرایەوە کە چەند ڕۆژێکە مردووە و کەس پێی نەزانیوە


وێستگە نیوز-

لە ناحیەی قۆرەتوو تەرمی کەسێک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە کە چەند ڕۆژێکە مردووە و کەس پێی نەزانیوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەی خستەڕوو "بەیانی ئەمڕۆ شەمە لەگوندی ساڵح ئاخا سەربەناحییەی قۆرەتووەوە تەرمی هاوڵاتیەك بەناوی( بەمۆ محمد قادر) لەدایكبووی 1969 هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار".

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکەکەسوکاری کۆچکردووەکە ئاماژەیان بەوە کردووە ئەو کەسە بە تەنها لە ماڵیکدا ژیاوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "چەن ڕۆژێكە لەماڵەكەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە و کەسوکارەکەی ئاگاداری گیان لەدەستدانی نەبوون".

پۆلیس ئەوەشی خستوەتەڕوو " لەئێستادا بەمەبەستی پشكنین لەسەر هۆكاری گیان لەدەستدانی، تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە".

ب.ع


PM:02:57:15/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 4700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو