مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبوسی کۆبوونەوە

‌دیمەنێک لە کۆبونەوەکە

وێستگە نیوز-

مەسرور بارزانی و محەمەد حەلبوسی لە هەولێر کۆبونەوە و تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراقیان کرد و بارزانی جەختیکردەوە خواستی هەرێم چارەسەرکردنی کێشەکانە لە چوارچیوەی دەستوری عێراقدا.

ئەمڕۆ شەممە 15/12/2018 مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ڕاسپێردراوی پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم لەگەڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی، لە هەولێر کۆبوەوە.

بەگوێرەی میدیاکانی پارتی لە کۆبونەوەکەدا مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکردووە "پێویستە بەربەستی کێشە لەمێژینەکان تێپەڕێنین و بە جۆرێک چارەسەر بکرێن کە ئیتر رێگە لە دووبارەبوونەوەیان بگیرێت و تەنیا بەو شێوەیە دەتوانین بەرەو داهاتوویەکی گەش و پێشکەوتنی وڵات هەنگاو بنێین".

هاوکات جەختی لە سەر خواستی هەرێمی کورستان بۆ چارەسەریی گشت کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراق کردەوەتەوە.

ب.ع


PM:02:42:15/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو