پێکدادانی دوو تەنکەر ڕێگای سەرەکی هەولێر پردێی داخست
دیمەنێک لە ڕوداوەکە
وێستگە نیوز-
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی سوتەمەنی پێکیاندا دا و
بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری سوتەمەنی لە ڕێگای
هەولێر پردێ پێکیاندا دا و بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.
لە روداوەکەدا شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی سوتانەوە گیانیان
لەدەستدا و ڕێگای سەرەکی هەولێر پردێ بۆ ماوەیەک داخرا.
هەر ئەمڕۆش لە نزیک ئاخجەلەر ئۆتۆمبێلێکی تری گواستنەوەی سوتەمەنی
وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.
ب.ع
PM:02:10:15/12/2018
ئهم بابهته 1976
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت