نادیە موراد بەو خەڵاتەی وەریگرت نەخۆشخانە دروست دەکات

‌نادیە موراد

وێستگە نیوز-

نادیە موراد دوای ئەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرەگرت رایگەیاند بە پارەی ئەو خەڵاتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە ئێزدیەکان و ئەو کەسانە دەکاتەوە کە دەستدرێژی سێکسییان کراوەتەسەر.

نادیە موراد باڵیۆزی نیازپاکیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە هەفتەی پێشوو خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی وەرگرت، ڕایگەیاند بەو پارەیەی کە لە خەڵاتەکە دەستیکەوتووە نەخۆشخانەیەکی تایبەت دروستدەکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە "نەخۆشخانەکە تایبەت دەبێت بە ئیزدیەکان و ئەو کەسانەی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان".

نادیە موراد یەکێکە لە کچە ئیزدیەکان کە لەکاتی هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال کەوتە دەست چەکدارانی گروپەکە و دواتر دەستدرێژی سێکسی کرایە سەری و دوای ڕزگاربوونی، ناوبراو بوو بە باڵیۆزی نیازپاکیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

هەفتەی پێشوو نادیە موراد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بەدەستهێنا لەپای ئەو هەوڵانەی کە داویەتی بۆ ئەو کەسانەی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەریان.

ب.ع


PM:01:42:15/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو