دەستمانکردووە بە بەرنامەی بایۆمەتری کە دەتوانین فراوانتری بکەین لەوەی تەنها بۆ مووچەخۆران بێت".
ڕونیشیکردەوە "ئەو بەرنامەیە دەتوانێت خزمەتی زیاتر بکات بە کۆمەڵگای کوردی".
قوباد تاڵەبانی وتیشی "دەتوانین لەو بەرنامەیەوە بزانین حکومەت چەندی پارە لای خەڵکە و چەندیش قەرزاری هاوڵاتیانە".
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد "لەڕێگەی ئەو سیستمەوە دەتوانین کاری حکومەت پێش بخەین و سیستمی فایل تێپەڕینین".
جەختیشیکردەوە "پێشبینی ئەوە دەکەین حکومەت لە داهاتویەکی نزیکدا پێویستی بە سوپایەک لە فەرمانبەری کەرتی زانیاری تەکنەلۆجیا ببێت".
ناوبراو وتیشی "گەنجانێکی زۆرمان هەیە کە ئاواتیان کارکردنە لە زانیاری تەکنەلۆجیا و لەو بوارەدا دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێت".
قوباد تاڵەبانی گەشبینی خۆی پیشاندا و وتی "گەشبینم بەوەی حکومەتی نوێ دەتوانێت قەیرانەکان تێپەڕێنێت و گوزەرانی هاوڵاتیان باشتر ببێت".
رونیشیکردەوە "ئەوەی دەتوانێت بەرەوپێشچوون لە حوکمڕانیی بەدیبهێنێت تەکنەلۆجیای زانیارییە و دەبێت گەنجانی تەیبەتمەند لەو بوارەدا کار بکەن".
جەختیشیکردەوە "خەونی ئێمە ڕوونە بەڵام ڕێگری لە یاسا و ڕێنماییەکاندا هەیە کە ناتوانین هەنگاوی خێرا بنێین".
لە کۆتایی وتارەکەیدا تیشکی خستەسەر ئەوەی "گەنجان دەتوانن بەرەوپێشچوون لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا بەدیبهێنن و ئێمە ئەو کارە بە
گەنجان دەسپێرین و داویان لێ دەکەین بێهیوا نەبن و بەردەوامبن لە کارکردن بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان کە خەونی ئێمەشە".
ب.ع