پسپۆڕێكی ئیسرائیلی: هێرشەکانی تورکیا پەیامێکی خراپە بۆ هەرێمی کوردستان
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری تورکیا
وێستگه نیوزـ
پسپۆڕێكی سیاسی لە ناوه‌ندی مۆشێ دایان لە زانکۆی تەلئەبیب ده‌ڵێت: هەڕەشە و هێرشەکانی تورکیا پەیامێکی خراپن بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەش بەبیر دەهێنێتەوە کە لەکاتی هێرشەکەی داعش تورکیا هاوکاریی هەرێمی نەکرد.
سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شەنگال و مەخمور، د.ئۆفرا بێنجیۆ، پسپۆڕی سیاسی لە ناوه‌ندی مۆشێ دایان لە زانکۆی تەلئەبیب-ی ئیسرائیل له وتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: " مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستانی عیراق هەیە و ئه‌مه په‌یامێكی خراپه بۆ هه‌رێم، به مه‌به‌ستیش ئه‌و بۆردومانانه ده‌كات تا حكومه‌تی هه‌رێم دژی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده به‌كاربهێنێت، ئه‌مه‌ش سیاسیه‌تی هه‌میشه‌یی توركیا بووه به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه له هه‌ر شوێنێك بێت".
وه‌ك نمونه‌ش بۆ ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، د.ئۆفرا بێنجیۆ كاتی هێرشه‌كانی داعشی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "وەک زانراوە کاتێک داعش بەرەو هەولێر دەڕۆیشت، هەرێمی کوردستان داوای یارمەتی لە تورکیا کرد، بەڵام تورکیا هیچ شتێکی نەکرد بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان، وەک دەڵێت لەو کاتەدا کە هەرێم و تورکیا وەک هاوپەیمانێکی ستراتیژی بوون."
لەبارەی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی توریكاش بۆسه‌ر شه‌ڕڤانان له خۆرهه‌ڵاتی روباری فورات، ئه‌و پسپۆڕه ئۆیسرائیلییه رایگه‌یاندوه كه ئه‌ردۆغان سوره له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی.
ئەمڕۆ هەینی 14ی كانونی یه‌كه‌می 2018، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سه‌رۆك كۆماری تورکیا جەختی کردەوە لەوەی "ئاشتی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات کە لە ژێر دەستی هێزە کوردیەکاندان."
هه‌ر له رۆژی هه‌ینیدا سەرکۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامدا و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاش ئاشكرایكرد كه هه‌ردوولا له‌سه‌ر هاوكاریكردنی زیاتر له سوریا رێككه‌وتون.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاشه‌وه وتویه‌تی: "له كۆتاییدا به‌دوور نازانرێت ئه‌مریكا پشتیوانی له توركیا بكات، چونكه ئه‌مریكا به‌درێژایی مێژوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌كاندا بووه، نه‌ك ئه‌و كاراكته‌رانه‌ی كه ده‌وڵه‌تیان نه‌بووه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی ده‌ربڕیووه كه له‌وانه‌شه تره‌مپ له‌گه‌ڵ كاراكته‌ره بێده‌وڵه‌ته‌كان شه‌ڕی داعش ته‌واو بكات و رۆڵی ئێران له ناوچه‌كه‌دا رابگرێت تا ببێته هاوتای روسیا له‌ناوچه‌كه‌دا."
د.ئۆفرا بێنجیۆ رایگه‌یاندوه: "هەرچەندە هێشتا نازانرێت ئه‌ردۆغان چی دەکات چونکە ژمارەیەک ئه‌گه‌ر هەن، لەوانە: یان ئەوەتا هێرشەکەی دەکات، یانیش وەک کارتێکی فشار دژی ئەمریکا بەکاری دەهێنێت، یانیش وەک ناردنی پەیامێکە بۆ جیهان و بۆ خەڵکی خۆیشی لە تورکیادا کە دەخوازێت ئاوەها هەنگاوێک بنێت بۆ لەناوبردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە سوریادا.
دکتۆر ئۆفرا دەڵێت، مەبەستە سەرەکییەکەی ئەردۆغان لەو هەڕەشانەی دەیانکات ئەمریکایە و دەیەوێت واشنتۆن دەستبەرداری یارمەتی و کۆمەکەکانی بێت بۆ یەپەگە و تا هەموو ئەو کارانە رابگرێت کە لەگەڵ کوردا لە سوریا دەیکات وەک مەشق و ڕاهێنای یەپەگە و ئەو هێزانەی دیکەش کە هاوڕای سیاسەتەکانی تورکیا نین، بەڵام دەشڵێت لە کۆتاییدا بە دوور نازانرێت ئەمریکا پشتیوانی لە تورکیا بکات، چونکە ئەمریکا بە درێژایی مێژوو لەگەڵ دەوڵەتەکاندا بووە نەک ئەو کاراکتەرانەی دەوڵەتیان نەبووە.
شەوی پێنجشه‌ممه 13ی كانونی یه‌كه‌می 2018، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند شوێنێکیان لە سنوری مەخمور و شنگال بۆردومانکرد و شەهید و برینداری لێ کەوتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆش لەگەڵ خۆرهەڵهاتن، شوێنەوارەکانی بۆردوومانەکە دەرکەوتن.
بۆردومانەکان بۆ سەر کەمپی ئاوارەکانی باکوری کوردستان و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بووە لە سنوری مەخمور و شەنگال، لە ئەنجامیشدا چوار ژنی نیشتەجێی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور شەهیدبوون کە سیانیان ئەندامی یەک خێزانن.
د.ئۆفرا بێنجیۆ، پسپۆڕی سیاسی لە ناوه‌ندی مۆشێ دایان لە زانکۆی تەلئەبیب
دەقی وتوێژەکە
PM:11:06:14/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 12628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت