په‌رله‌مانتارێكی كورد: به‌غدا بڕیاریداوه‌ پاره‌ی ته‌واوی گه‌نمی جوتیاران هه‌رێم خه‌رج بكات


وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی 2014 و 2015 و 2016 بەتەواوی خەرج ده‌كرێت.

محەمەد ئەمین فارس کە تەنیا ئەندامی کوردە لە لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی پەرلەمانی عیراق بە رووداوی راگەیاندوه‌: لیژنەکەیان هەر سێ وەزیری بازرگانی و کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی عیراق بانگهێشتی کۆبونەوەیەکی لیژنەی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی پەرلەمانی عیراق کردووە. 

وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی قسە لە سەر بابەتی خەرجنەکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 کراوە و وەزیری بازرگانیش رەزامەندیی نیشانداوە بۆئەوەی تەواوی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو سێ ساڵە خەرج بکات. 

بەراورد بە ساڵانی پێشوو  لە ساڵی 2017دا حكومەتی به‌غدا بە نرخێكی كەمتر گەنمی جوتیارانی كڕیوە ‌و بەجۆرێك بۆ یەك تەن گەنمی پلە یەك 560 هەزار دینار‌ و ‌و بۆ پلە دوو 480 هەزار‌ و بۆ پلە سێ‌ 420 هەزار دیناری دانابوو، لەكاتێكدا لە ساڵانی رابردوو بۆ یەك تەن گەنمی پلە یەك 700 هەزار دینار ‌و بۆ پلە دوو 600 هەزار دینار ‌و بۆ پلە سێ‌ 480 هەزار دیناری دیاری دەكرد.


PM:08:13:14/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو