یۆنان سهدان پهنابهری به زۆرهملێ رهوانهی توركیا كردوهتهوه
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
سێ ڕێکخراوی ناحکومی یۆنان ئاشكرایانكرد له بەهاری ئەمساڵەوە، دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان سەدان پەنابەر و کۆچبەریان بە زۆرەملێ ڕەوانەی تورکیا کردوەتەوە.
هەرسێ ڕێکخراوی HumanRights360 و ARSIS و ئەنجومەنی یۆنان بۆ پەنابەران لە ڕاپـۆرتێکیاندا دەڵێن بەپـێی لێدوانی 39 کەس کە زۆربەیان خەڵکی سوریا و عیراق و تورکیا و ئەفغانستانن، کەسانێک دەستگیریانکردون کە زۆربەیان بە یۆنانی قسەیان لەگەڵ کردون و ناچاریان کردوون بە زۆر سواری بەلەم بن تا لەڕێگەی ڕووباری ئەڤرۆس بگەڕێنەوە بۆ تورکیا.
بهپێی زانیارییهكانی ئهو سێ رێكخراوه، ژمارهیهك لهوانهی كه قسهیان بۆ رێكخراوه كردوه، وتویانە كه لهكاتی دهستگیركردنیان لهلایهن پۆلیسی یۆنانهوه، لێـیاندراوە و دزیشیان لێكراوە.
نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران لە یۆنان نیگەرانی قوڵی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕیوە و وتویەتی چەندینجار ئەم مەسەلەیەیان لەگەڵ کاربەدەستانی یۆنان باس كردوه، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
هاوكات دەسەڵاتدارانی یۆنان لای خۆیانەوە ڕەتیانکردووەتەوە هیچ لایەنێکی فەرمیی ئهو وڵاته دەستی لەو پـێشێلکارییانەدا هەبێت.
PM:06:07:14/12/2018
ئهم بابهته 2424
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت