دواین زانیاری له باره‌ی نرخی به‌نزین و كوالێتیه‌كه‌ی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر نرخی به‌نزین و كوالێتییه‌كه‌ی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، دابه‌زینی نرخی به‌نزین له‌سه‌ر حسابی كوالێتییه‌كی نه‌بووه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه هه‌یه له‌بۆرسه‌ی جیهانی و له‌به‌رنامه‌شیاندایه نرخه‌كه‌ی زیاتر دابه‌زێنین.
سۆران عه‌بدولغه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: دابه‌زینی نرخی به‌نزین له‌ناوخۆی هه‌رێم، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی كوالێتییه‌كه‌ی نه‌بووه‌و ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌سه‌ر سنووره، رۆژانه پشكنینی پێویست بۆ هه‌موو ئه‌و ته‌نكه‌ره به‌نزینانه ده‌كات، كه دێنه ناو هه‌رێمه‌وه، ئه‌گه‌ر كوالێتییه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌و پێوه‌رانه نه‌بێت كه به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان دایناوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نادرێت داخڵ بكرێت.
سۆران عه‌بدولغه‌فور وتیشی: "له‌ناو شاریش لیژنه هاوبه‌شه‌كان پشكنینی پێویست بۆ به‌نزینخانه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌نزینه‌كه به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌كان نه‌بێت، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، بۆیه دڵنیایی ده‌ده‌ین به‌هاوڵاتیان كه كوالێتی به‌نزین كێشه‌ی نییه‌و دابه‌زینی نرخه‌كه‌شی په‌یوه‌ندی به‌دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه هه‌یه له‌بۆرسه‌ی جیهانی".
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئه‌وه‌شی باسكرد: "له‌به‌رنامه‌ماندایه نرخی به‌نزین زیاتر دابه‌زێت، له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌نزینخانه‌كان قسه كراوه بۆئه‌وه‌ی كه‌مێكی دیكه له‌نرخه‌كه‌ی دابه‌زێنن".
AM:11:24:14/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 14160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت