له شارهكانی رۆژههڵاتی كوردستان 32 كهس به رووداوی هاتوچۆ بوونه قوربانی
دیمەنێک لە رووداوەکان
وێستگه نیوز ـ
بهپێی بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا 32 هاوڵاتیی کورد بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە 12 کەسیان گیانیان لە دەست داوە و 20 کەسیان بریندار بوون.
رێكخراوهكه ئاماژهی بهوهداوه، زیاترین ژمارەی قوربانیان لە پارێزگای ئورمیە تۆمارکراوە کە لە شهش رووداوی هاتوچۆدا نۆ کەس گیانیان لە دەست داوە و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون، لە پارێزگای کرماشان دوو کەس گیانیان لە دەست داوە و ههشت کەس بریندار بوون.
ئهوهش هاتووه، لەپارێزگای ئیلام کەسێک گیانی لە دەستداوە و لە پارێزگای لوڕستانیش کەسێک بریندار بووە. لەپارێزگای سنە هیچ حاڵەتێکی رووداوی هاتووچۆ کە کوژراو و برینداری لێکەوتبێتەوە تۆمار نەکراوە.
رێكخراوهكه دهشڵێت: "لەو 12 کەسەی کە گیانیان لە دەست داوە ههشت کەسیان پیاو و چوار کەسیان ژن بوون".
هاوكات دوو ئۆتۆمبێلی پەیکان و پراید کە لە ئێران بەرهەمدێن لە ماوەی هەفتەی رابردوودا زیاترین قوربانییان لە کوردستان گرتووە و لە کۆی ئەو 32 کەسە 28 کەسیان لە رووداوێکدا بوونەتە قوربانی کە جۆری ئۆتۆمبێلەکەیان پەیکان یان پراید بووە.
هــ. ر
AM:08:48:14/12/2018
ئهم بابهته 5736
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت