محەمەد حەلبوسی گەیشتە هەولێر


وێستگە نیوز-

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێم و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە و بەشداریش لە جەژنی ئێزدیەکاندا بکات لە دهۆک.

درەنگانێكی ئەمشەو محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.

ئامانجی سەردانەکەی حەلبوسی بەشداریکردنە لە مەراسیمی جەژنی تایبەتی ئێزدیەکان کە سبەینێ لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە لە میانی سرەدانەکەیدا حەلبوسی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند بەرپرسێکی تردا کۆببێتەوە.


دوای بوونی حەلبوسی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوە دوەم سەردانیەتی بۆ هەرێم و دووەم کۆبونەوەیەتی لەگەڵ مەسعود بارزانی.


PM:11:55:13/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 4884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو