بەرەی نیشتیمانیی دژی داگیرکاری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە


وێستگە نیوز-

بەرەی نیشتیمانیی دژی داگیرکاریی داوا لە سەرۆک کۆمار و هەردوو پەرلەمانی عێراق و لکوردستان دەکات هەڵویستیان هەبێت دژی تورکیا.

بەرەی نیشتیمانیی دژی داگیرکاریی لە راگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەروو " گەلی كوردستان لەسەر خاكی خۆی لەناو نیشتمانی خۆیدا تاوانی دەرهەق ئەنجام دەدرێ، دەوڵەتی توركیا وەك ئەوەی بڕیاری لێداوە دژایەتی هەبوونی كورد دەكات".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوە هاتووە " پێویستە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق و حكومەت و پەرلەمانی ئیتحادی بە بەرپرسیارێتی دەستوری خۆیان هەستن و رێگەنەدەن خاك و ئاسمانی وڵات ببەزێنرێت و هاونیشتمانیان بكرێتە قوربانی پاوانخوازی دەوڵەتانی ئیقلیمی".
دەقی راگەیەنراوەکە

توركیا هەڕەشەیە لەسەر ئەزموونی هەرێمی كوردستان

بانگەوازی بەرەی نیشتمانی

بۆ هەموو كوردستانیان

لایەنە بەهەڵوێست و پەیوەندیدارەكان

گەلی كوردستان لەسەر خاكی خۆی لەناو نیشتمانی خۆیدا تاوانی دەرهەق ئەنجام دەدرێ، دەوڵەتی توركیا وەك ئەوەی بڕیاری لێداوە دژایەتی هەبوونی كورد دەكات لەو چوارچێوەیەشدا فشاری هەمە لایەنەی لەسەر هەرێمی كوردستانەو سنور دەبەزێنێ و تاوان دەرهەق بە مناڵ و ژن و پیری سڤیل ئەنجام دەدات.

بەرەی نیشتمانی دژی داگیركاری لە ماوەی رابردوودا بە شێوازی جیاوازی مەدەنی و دیبلۆماسی لەسەر ئاستی ناوەو دەرەوەی كوردستان و عیراق هۆشیاریی لە نیازە خراپەكانی توركیا داوەتە هەموو لایەك.

لە ئێستاشدا جەخت دەكەینەوە لە راگرتنی هەڕەشەو پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان، داواش لەهێزو لایەنەكانی كوردستانی دەكەین گیانی یەكڕیزیی و تەبایی بپارێزن و هاو هەڵوێستی گەلەكەمان بن لە سنوردانان بۆ تاوانەكانی داگیركەران و راگرتنیان.

پێویستە سەرۆكایەتی كۆماری عیراق و حكومەت و پەرلەمانی ئیتحادی بە بەرپرسیارێتی دەستوری خۆیان هەستن و رێگەنەدەن خاك و ئاسمانی وڵات ببەزێنرێت و هاونیشتمانیان بكرێتە قوربانی پاوانخوازی دەوڵەتانی ئیقلیمی.. لەهەمانكاتدا پێویستە حكومەت و پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لەوە زیاتر بێ دەنگ و لاواز نەبن بەرامبەر بە فشارو پیلانی توركیاو هاوارو ناڵەی كەسوكاری قوربانیان بەهەند وەربگرن.

پێویستە لایەنەسیاسیەكانی كوردستان هەڵوێستی راشكاوانەی خۆیان دەرببڕن لەبەرامبەر ئەو بێ رێزیی و هەڕەشانەی توركیا بەشێوازی جیاجیا دەیكاتە سەر گەلەكەمان و دەنگە ئازاو ئازادەكانی گەلەكەمان.

پەیاممان بۆ پەرلەمانتارانی كوردستان و عیراق هەیە نوێنەرایەتی دەنگی راستەقینەی گەل بن و ئەو سوێندەی بۆ پارێزگاری لە خاك و خەڵكی نیشتمان خواردویانە بە ئامانەتەوە پیادەی بكەن و بپارێزن و بێدەنگ نەبن بەرامبەر پێشێلكاریەكانی توركیا.

بەداخەوە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا باشوری هەولێری پایتەختی كوردستانیان كردۆتە ئامانج و بەپێی زانیاریەكان شەهید و بریندار هەیە. ئەمەش نە یەكەمین پێشێلكاریەو نە دواهەمین تاوانە. تا بێدەنگی هەبێ تاوانەكان زیاتر دەبن.

بەرەی نیشتمانی لە بڕوای تەواوەوە بە هێزی یەكڕیزی نیشتمانی دەتوانرێ كۆتایی بە ستەمی داگیركەران بهێنرێ، لەهەمانكاتدا دامەزراوە فەرمیەكانی كورستان و عیراق دەبێ خاوەندارێتی لە سەربەخۆیی خاك و خەڵك بكەن و كۆتایی بە دەستێوەردانی وڵاتان لەناو خاكی كوردستان بهێنن. ئەمەش بەهاتنە دەنگ و ملنەدان بۆ فشارو گوتارو بەرژەوەندی داگیركەرانی كوردستان.

وا ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان كەوتۆتە بەر هێرشی توركیاو لەلایەكی تریشەو پیلانی ترازانی نێوان هێزە نیشتمانیەكان زیاتر دەكات بۆیە هۆشیاری دەدەین لەم مەترسیانەو داوای هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەیی لەهەموو لایەكی بەویژدان و بەهەڵوێست دەكەین بۆ پاراستنی گیانی تەبایی و پوچەڵكرنەوەی نیازی ناحەزان و بەدیهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەمان.


PM:11:31:13/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو