وێستگە نیوز-
فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سەر بە هەردوو قەزای مەخمور و شەنگال
بۆردومانکرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانیی سوپای تورکیا چەند
ناوجەیەکی سەر بە مەخموریان بۆردوومان کرد.
سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن بۆردوومانەکە زۆر نزیکبووە لەو
کەمپەی کە ئاوارەکانی باکوری کوردستانی تێدا دەژین.
هاوکات لەگەڵ ئەو بۆردوومانەدا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا چەند گوندێکی
سەر بە شەنگالیان بۆردوومانکرد.
سەبارەت بەو هێرشانە وەزارەتى بەرگرى تورکیا ڕایگەیاند"بەمەبەستی
پاراستنی سنورەکانمان، هێزە ئاسمانییەکانمان لە رێگەی فڕۆکەوە شنگال و چیای
قەرەچوغیان بۆردویان کردووە".