لە ئامەد مەترسی دروستبوونی لافاوی گەورە لە ئارادایە
وێستگە نیوز-
بەهۆی بارانبارینی زۆر و پڕبوونی بەنداوی ئامەد، دەرگایەکی بەنداوەکە شکاوە و مەترسی لەسەر شارەکە دروستبووە.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە بەنداوی ئامەد پڕبووە لە ئاو و شوێنی گلدانەوەی ئاوی زیاتر نەماوە.
بەگوێرەی هەواڵی میدیا تورکیەکان بەهۆی زۆری ئەو ئاوەی کە بەنداوەکەدا بووە دەرگایەکی بەنداوەکە شکاوە.
شکانی ئەو دەرگایەی بەنداوەکە شاری ئامەدی خستوەتە مەترسییەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاوێکی گەورە لە شارەکەدا لە ئارادایە.
PM:09:29:13/12/2018
ئهم بابهته 39832
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت