كلیپێكی نوێی بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز -
هونه‌رمه‌ندی لاو نه‌ڤید زه‌ردی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی به‌ناوی "كه‌س" بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی كانونی یه‌كه‌می 2018 نه‌ڤید زه‌ردی هونه‌رمه‌ندی لاو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب، ڤیدیۆكلیپێكی نوێی به‌ناوی "كه‌س" بڵاوكرده‌وه.
گۆرانییه‌كه له ئاوازی خۆیه‌تی و تێكستی ره‌نج سه‌نگاوی-یه و كاری دابه‌شكردنی ئه‌م له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكرییه‌وه كراوه و میكس و ماسترینگ مه‌جید كازیمی جێبه‌جێكردووه.
نه‌ڤید زه‌ردی خه‌ڵكی شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی 2004ه‌وه ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه و له ئێستادا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.
PM:06:26:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 4460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت