وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم خه‌رجییه‌كانی راگرت
وێستگه نیوز -
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به راگرتنی خه‌رجییه‌كان جگه له مووچه و پێشینه‌ی خه‌رجكراوی مانگانه و كرێیه‌كانی مانگانه و خاوێن كردنه‌وه و خواردن.
له نووسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان به نووسراوێك گشت وزاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانی نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خه‌رجییه‌كان راده‌گرێت.
له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه "به‌ھۆی نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی دارایی 2018 و به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی هه‌لی گونجاو بۆ یه‌كه‌ن ژمێریارییه‌كان به‌مه‌به‌ستی پاكتاوكردنی ژمێركارییه‌كان و گه‌یاندنیان بۆ وه‌زاره‌تمان له كاتی دیاریكراودا بڕیارماندا به راگرتنی گشت خه‌رجییه‌ك له 2018/12/16 بۆ ساڵی دارایی 2018 جگه له مووچه و پێشینه‌ی خه‌رجكراوی مانگانه و كرێیه‌كانی مانگانه و خاوێن كردنه‌وه و خواردن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ته‌موویلكردنی تایبه‌ت به پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رھێنان و په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له 2018/12/25 راده‌گیرێت".
هه‌روه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاری داوه به راگرتنی زیادكردنی پێشینه‌ی به‌رده‌وامی مانگانه.
PM:04:28:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 13592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت