به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێم به رووداوێكی نه‌خوازراو گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕووداوێكی نه‌خوازراو كۆچی دوایی كرد.
لیوا رزگار عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "دوێنێ چوارشه‌ممه عه‌مید دیاری ئیبراهیم ئاغا جادر شێروانی له رووداوێكی نه‌خوازراو له‌سه‌ر په‌یژه به‌ربووه‌وه و به‌هۆیه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆچی دوایی كرد".
لیوا رزگار عه‌لی بۆ كوردستان تی ڤی وتی: "عه‌مید دیاری ئیبراهیم ئاغا جادر شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری بووه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان".
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی هه‌رێمی كوردستان به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌س و كاری و بنه‌ماڵه‌كه‌یان كرد و هیوای خواست دواناخۆشیان بێت و كۆچكردووش رۆحی ئارام بێت .
PM:03:49:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 17712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت