وتەبێژی پۆلیس:خاوەنی خەڵاتی ڕوانگە بۆ بواری میوزیک خۆی کوشت
رێهات حەمە عەزیز
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ ساڵی 2018 لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی كوشت.
رێهات حەمە عەزیز، خەڵکی هەڵەبجەیە و قوتابی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان بوو لە سلێمانی، رێهات یه‌كێك بوو له‌و میوزیكژه‌نانه‌ی خه‌ڵاتی روانگه‌ی بۆ ساڵی 2018 به‌ده‌ستهێناوه.
مەراسیمی دابه‌شكردنی خەڵاتەکانی روانگە هەفتەی رابردوو لە شاری هەولێر بەڕێوەچووو تیایدا رێهات لەسەر ئاستی (تاکژەنی میوزیک) پلەی یەکەمی به‌ده‌ستهێنا.
سه‌باره‌ت به خۆكوشتنی رێهات، سەرکەوت ئەحمەد، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "رۆژی چوارشەممە 12ی كانونی یه‌كه‌می 2018، رێهات حەمەعەزیز تەمەن 18 ساڵ، کە یەکێک بوو لە براوەکانی خەڵاتی روانگە بۆ ساڵی 2018 لە بەشی (تاکژەنی میوزیک) لە ماڵەکەی خۆیدا لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی خۆی كوشتوه".
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاندوه كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
AM:12:41:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 9348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت