لێدوانی باوكی ئه‌و مێردمنداڵه‌ی کە لەلاین دژه تیرۆر ده‌ستگیرکرابوو
باوکی مێردمنداڵەکە
وێستگه نیوزـ
باوكی ئه‌و مێردمنداڵه‌ی كه به بڕیاری دادوه‌ر له‌سه‌ر "ساخته‌كردنی كه‌سێتیی واتایی ده‌زگای دژه تیرۆر" ده‌ستگیركراوه، جه‌ختده‌كاته‌وه كه داوای له قوباد تاڵه‌بانی و لاهور شێخ جه‌نگی كردوه، كوڕه‌كه‌ی ئازاد بكه‌ن.
روژی چوارشەممە 12 کانونی یەکەمی 2018، باوكی مێردمنداڵه‌كه به‌ناوی محه‌مه‌د، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان داوایكرد هه‌ندێك ده‌زگای راگه‌یاندن پرسی ده‌ستگیركردنی منداڵه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت و كاری حزبی به‌كارنه‌هێنن، وتیشی كه داوای له قوباد تاڵه‌بانی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و لاهور شێخ جه‌نگی كردوه هه‌وڵی ئازادكردنی كوڕه‌كه‌ی بده‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه 11ی كانونی یه‌كه‌می 2018، وته‌بێژی هێزه‌كانی دژه تیرۆر لە
روونکردنەوەیەکدا ئەوەی خستەڕوو "له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای ئاسایشی سڵێمانی و به‌پَێی مادده‌ی 264 له یاسای سزادانی عێراقی، تۆمه‌تبار (ه. م) له كفری ده‌ستگیرکرا، به هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو كه‌سێتی واتایی ده‌زگای دژه تیرۆری ساخته كردووه".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "له ڕێگه‌ی دروستكردنی ده‌یان ئه‌كاونت و په‌یج و ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنی به ناوی ده‌زگاكه‌مان و كارمه‌ندانی ماندونه‌ناسی دژه تیرۆر، ناو و كه‌سێتی دژه تیرۆری به‌كار هێناوه و په‌یج و ماڵپه‌ڕه ساخته‌كانی بۆ تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی".
وته‌بێژی هێزه‌كانی دژه تیرۆر ئاماژەی بەوەشکردووە "تۆمه‌تبار (ه. م) له‌كاتی ده‌ستگیركردن و ماوه‌ی مانه‌وه‌ی له گرتوخانه به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی مافی مرۆڤدا رێزی لێگیراوه، و خراوه‌ته به‌رده‌م دادوه‌ری دادگای ئاسایشی سێمانی و هه‌ر به فه‌رمانی دادوه‌ریش، چاوپێكه‌وتنی كه‌سوكاری بۆ رێكخراوه و زیاتر له یه‌ك کاتژمێر له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری یه‌كتریان بینیووه".
هەر لە رۆژی سێشەممەدا
سه‌میر هه‌ورامی راوێژكاری راگه‌یاندنی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ رای گشتی سەبارەت بە دەسگیرکردنی ئەو مێردمنداڵە بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن، گوایه مێردمنداڵیكی گه‌رمیانی به فه‌رمانی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستگیراوه به تۆمه‌تێكی نادیار و دواتر ره‌وانه‌ی دادگای سلێمانی كراوه، به پێویستمان زانی هه‌موولایه‌ك ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه؛ ئه‌و پرسه به هیچ شێوه‌ییه‌ك، دوور و نزیك، په‌یوه‌ندی نیه به به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه".
رۆژی دووشەممە 10ی کانونی یەکەمی 2018، كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "خێزانێکی دانیشتووی کفری، هاتوونەتە بەردەم دادگای سلێمانی بۆ بینینی کوڕە 16 ساڵانەکەیان، وەک خۆیان دەڵێن دوو مانگە کوڕەکەیان لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری سەربە یەکێتییەوە لە کفری بە ناوی قوباد تاڵەبانییەوە لە ماڵ هێناویانەتە دەرەوە و، دواتر بەبێ ئاگاداریی دایک و باوکی دەستگیریان کردووە".
PM:11:42:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 40448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت