فڕۆكەخانەی سلێمانی گەشتەكانی راگرتەوە


وێستگەنیوز – ئاودێر عومەر

بۆ جارێكی تر بەهۆی تەمومژ ئەمشەو فڕۆكەخانەی سلێمانی بڕیاریدا بۆ ماوەی 14 كاتژمێر گەشتەكانی رابگرێتەوە.

دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بە وێستگەنیوز-ی راگەیاند: بەهۆی بەردەوامی ئەو تەمومژەی ئاسمانی پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، كە بووە‌تە هۆی كەمبوونەوەی ماوەی بینین بۆ جارێكی تر بۆ ماوەی 14 كاتژمێر گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگردەگیرێت.

وتیشی "بەپێی راپۆرتێكی نوسینگەی كەشناسی فڕۆكەوانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كە پێشبینی بۆكراوە ئەو تەمومژە لە كاتژمێر 8 ئەمشەو تا كاتژمێر 10)ی سبەینێ بخایەنێت و پاشان گەشتەكان ئاسایی دەبنەوە".


PM:10:55:12/12/2018










ئه‌م بابه‌ته 2040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو