سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبونه‌وه‌

‌سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری كرد و هه‌ردوولا دوپاتیانكرده‌وه‌ كه‌ پاراستنی سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌ بوژاندنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئابوری و یه‌كڕیزیی نیشتمانی دێته‌دی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی كانونی یه‌كه‌می 2018، د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق لە بەغدا پێشوازیی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وه‌زیرانی عیراق كرد، له‌ دیدارێكدا هه‌ردوولا گرنگترین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پەیوەست بە تەواوکردنی کابینەی وەزاری و دەستپێشخەرییەکانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە خزمەتگوزارییەکەی تاوتوێكرد.

به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق، هەر لەو دیدارەدا یادی یەکەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش بە بیرهێنرایەوە کە لەو رۆژەدا تەواوی شار و شارۆچکە و گوندەکانی عیراق لە چنگی ئەو گروپه‌ تیرۆریستە رزگارکران. 

لە بەشێکی تری دیدارەکەدا پێویستی بەهێزکردن و پاراستنی سەرکەوتنه‌كان دوپاتکرایەوە کە به‌بۆچونی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق لە رێی بوژانەوەی باری خزمەتگوزاری و ئابوری لە وڵات و پتەوکردنی یەکڕیزی نیشتمانییەوە دێتە دی. 


PM:10:35:12/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 1228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت