پارێزه‌ری پێشووی تره‌مپ به سێ ساڵ زیندانی حوكم درا
مایكڵ كۆهین، پارێزه‌ری پێشووی تره‌مپ
وێستگه نیوزـ
دادگایه‌كی ئه‌مریكا سزای سێ زیندانیی بۆ پارێزه‌ری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ركرد.
مایكڵ كۆهین، پارێزه‌ری پێشووی تره‌مپ تێوه‌گلاوه به پێدانی به‌رتیل به‌و سێ ژنه‌ی كه له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا سكاڵایان له‌سه‌ر تره‌مپ تۆمار كردبوو تا سكاڵاكه‌یان بكشێننه‌وه، هه‌ربۆیه ویلیا‌م
هاوكات هه‌مان پارێزه‌ر به تۆمه‌تی پێشكه‌شكردنی وته‌ی ناڕاست به كۆنگریس سه‌باره‌ت به بوونی پڕۆژه‌یه‌كی خانوبه‌ره‌ی تره‌مپ له روسیا، به دوو مانگ زیندانی سزا درا.
له مانگی ئابی رابردودا، كۆهین دانی به‌وه‌دا نا كه تاوانباره له دۆسیه‌ی پێشێلكردنی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی پێدنی پاره به چه‌ند ژنێك كه په‌یوه‌ندیی سێكسیان له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌بووه.
له مانگی تشرینی دووه‌می رابردوش كۆهین له به‌رده‌م كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی وتی كه تره‌مپ باڵه‌خانه‌یه‌كی هه‌وربڕی له مۆسكۆ-ی پایته‌ختی روسیا هه‌یه، دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌و وته‌یه‌ی ناڕاسته.
PM:10:20:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت