له‌سه‌ر پاسپۆرتی دیپلۆماسی، گۆڕان وه‌ڵامی نه‌وه‌ی نوێ ده‌داته‌وه
وێستگه نیوز -
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كه وه‌رگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی ره‌تده‌كه‌نه‌وه، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌پێی یاسا په‌رله‌مانتاری هه‌رێم مافی وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره پاسپۆرته‌ی نییه.
كازم فاروق سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان له نامه‌یه‌كیدا كه ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی سلێمانیی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه رایگه‌یاندووه، كه "له‌لایه‌ن نووسینگه‌كه‌ی به‌ڕێزتانه‌وه كۆمه‌ڵه په‌رله‌مانتارێكی ده‌سه‌ڵات و چه‌ند لایه‌نیكی تر خه‌ریكی ناردنی نوسراو و كۆكردنه‌وه‌ی واژۆن بۆ وه‌رگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و داواتان له ئێمه‌ش كردووه ناوه‌كانتان بۆ بنێرین".
كازم فاروق نووسیویه‌تی "ئێمه وه‌ك ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م جۆره كار و ڕه‌فتاره قێزه‌ونانه ته‌نها له خه‌ڵكانی به‌رژه‌وه‌ندخواز و سیاسی خۆویست ده‌وه‌شێته‌وه، بۆیه ئێمه ئه‌م جۆره هه‌وڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، و پێمانوایه نمونه‌ی ئه‌م كارانه وایكردووه كه هاوڵاتییان هیچ متمانه‌یه‌كیان نه‌مێنێت به سیاسی كوردستان و به حیزبه سیاسییه‌كان".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ نوووسیویه‌تی "پێمان سه‌یره ئه‌م په‌رله‌مانتارانه له‌بری ئه‌وه‌ی له ئێستادا له خه‌می هاولاتییان و نه‌مانی موچه و فه‌وتانی سێ مانگی موچه‌ی ساڵی 2018دا بن، یان له خه‌می كێشه‌ی كاسبكاران و هاوڵاتییاندا بن كه شوێنی كه‌سابه‌ته‌كه‌یان تێكده‌درێت له ئێستادا، كه‌چی هێنده ڕوو قایمن جارێ یه‌كه‌م كاریان سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسیین".
كازم فاروق راشیگه‌یاندووه، "بۆیه ئێمه ئه‌و كاره ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و به به‌ڕێزتان و ده‌نگده‌رانی نه‌وه‌ی نوێ و هاوڵاتییانی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه كاری ئێمه خزمه‌تی خه‌ڵكه، بۆیه به‌رده‌وام له خه‌می خه‌ڵكدا ده‌بین و سه‌رقاڵی كێشه‌ی ئه‌وان ده‌بین، نه‌ك سه‌رقاڵی ئیمتیازاتی شه‌خسی خۆمان و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆمان بین."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ نووسیویشیه‌تی "ئێمه له ساڵانی داهاتوودا بۆ هاوڵاتییانی خۆشه‌ویستی ده‌سه‌لمێنین كه خزمه‌تكار و دڵسۆزی ئه‌وانین و ڕاستگۆ ده‌بین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و په‌یام و دروشمانه‌ی كه هه‌مانبووه و له هیچ كاتێكدا مل ناده‌ین بۆ پاره و پۆست و ئیمتیازاتی شه‌خسی".
له وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌دا به‌ڵێن ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "ده‌نگۆیه‌ك بڵابووه‌ته‌وه گوایه نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی كوردستان كارده‌كات بۆ ده‌ركردنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بۆ په‌رله‌مانتاران!، ئه‌مه ئه‌ركو كاری نووسینگه‌ی سلێمانی نیه و ره‌نگه هه‌وڵێكی كه‌سی بێت، له هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تیش كار به داواكاری نووسینگه‌ی سلێمانی ناكرێت و نووسینگه‌كه وه‌ك جێگایه‌ك بۆ به‌دواداچونی گرفتی هاوڵاتی بكاردێت".
به‌ڵێن ئیسماعیل ده‌ڵێت: "به‌پێی یاسا، ته‌نها وه‌زیر و په‌رله‌مانتاره‌كانی عیراق و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و جێگه‌ره‌كانی و وه‌زیره‌كان و سلكی دیپلۆماسیه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ مافی هه‌ڵگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی‌یان هه‌یه و په‌رله‌مانی كوردستان نه له‌م خوله و نه خوله‌كانی رابوردوودا ئه‌و پاسپۆرته‌یان پێ نادرێ.. جگه له‌وه پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی له سه‌ڵاحیه‌تی حه‌سری عیراقه نه‌ك هه‌رێم".
جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان راشیگه‌یاندووه كه "په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی گۆڕان له هیچ كام له خوله‌كانی پێشوتریش ئه‌م خوله‌ش پاسه پۆرتی دیبلۆماسیان نه‌ویستوه‌و داوانه‌كردووه".
PM:09:09:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 6048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت