له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران روونكردنه‌وه ده‌درێت
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ره‌تیكرده‌وه كه بۆچوونێك هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێشنیارێكی له‌وجۆره له‌لایه‌ن زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 ئه‌حمه‌د مه‌زهه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ سۆمه‌ریه نیوز وتی: "ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له به‌شێك له میدیاكاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره به بوونی بۆچوونێكی په‌رله‌مانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دووره له راستییه‌وه".
وتیشی: "گه‌ر پێشنیارێكی له‌و جۆره‌ش له په‌رله‌مان بخرێته‌ڕوو له‌لایه‌ن زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه رێگا ناده‌ن له‌ژێر هیچ پاساوێكدا بۆچوونێكی له‌و شێوه‌یه له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندرێت.
PM:08:53:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 7112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت