سوریا...سێ ته‌قینه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی ریفی حه‌له‌ب رویاندا
تەقینەوەکەی ناوچەی ئەلباب
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند له‌ماوه چه‌ند رۆژێكدا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان بۆسه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، سێیه‌م ته‌قینه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی ریفی حه‌له‌ب له سوریا رویاند.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی كانونی یه‌كه‌می 2018، سێ ته‌قینه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی ریفی حه‌له‌ب له سوریا رویاندا كه دوانیان له ناوچه‌كانی ئه‌عزاز و راعی بووه و سێیه‌م ته‌قینه‌وه‌ش له ناوچه‌ی ئه‌لباب-ی ئه‌و شاره بووه، سه‌رجه‌م ته‌قینه‌وه‌كانیش كوژراو و برینداری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
ته‌قینه‌وه‌كان هاوكات بوون له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كه له لوتكه‌ی پیشه‌سازیی به‌رگریی توركیا كه له ئه‌نقه‌ره پێشكه‌شیكرد و رایگه‌یاند: "باكوری سوریا باشوری ئێمه‌یه، ئه‌وان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان رێڕه‌وی تیرۆر له‌وێ بنیاتبنێن، ئێمه ده‌ڵێین ئه‌وانه تیرۆریستن، هاوبه‌شه ستراتیجییه‌كانمان له سه‌رویانه‌وه ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌وان تیرۆریست نین'. ئه‌وانه باڵی راست و چه‌پی په‌كه‌كه‌ن، هه‌موو به‌ڵگه‌كان دیارن. ئێوه بۆچی نایه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌نگاو بهاوێژن و له‌گه‌ڵ ئه‌وان له جموجۆڵدان؟"
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوچه‌ی ئه‌لباب بووه‌هۆی كوژرانی یه‌ك كه‌س و برینداربونی 6ی دیكه، دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دیكه‌ش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ رویانداوه و به‌هۆیه‌وه 20 كه‌س كوژران و برینداربوون كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌ن.
PM:08:39:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت