دیلۆیت چواره‌مین راپۆرتی سه‌باره‌ت به وردبینی كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه
وێستگه نیوز -
كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و راوێژكاری چواره‌مین راپۆرتی سه‌باره‌ت به وردبینی كه‌رتی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه.
له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی وردبینی سه‌ربه‌خۆی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتی چواره‌می وردبینی و پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن (كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری) تایبه‌ت به داتا و زانیاریی نوێ ده‌رباره‌ی هه‌نارده‌كردن، به‌كاربردن و خه‌رجی و داهاته‌كانی نه‌وت له 1ی نیسانی 2018 تا 30ی حوزه‌یرانی 2018 له پێگه‌ی ڕه‌سمیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرایه‌وه.
له راپۆرته‌كه‌یدا كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی و راوێژكاری رایگه‌یاندووه كه:
1-بۆ هه‌نارده‌كردن و به‌كاربردنی نه‌وت-هیچ به‌یانێكی نادروستمان به‌دینه‌كرد له زانیارییه‌كانی هه‌نارده‌كردن و به‌كاربردنی نه‌وت له‌ماوه‌ی نێوان 1ی نیسانی 2018 تا 30ی حوزه‌یرانی 2018.
2-بۆ فرۆشتنی نه‌وت-هیچ به‌یانێكی نادروستمان به‌دینه‌كرد له زانیارییه‌كانی فرۆشتنی نه‌وت و كۆی بڕی پاره‌ی وه‌رگیراوی مانگانه له‌ماوه‌ی نێوان 1ی نیسانی 2018 تا 30ی حوزه‌یرانی 2018.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه له‌و ماوه‌یه‌دا 30 ملیۆن و 190 هه‌زار و 384 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو به بۆری هه‌نارده‌كراوه و 278 هه‌زار و 750 به‌رمیل نه‌وتی خاو ئاڵوگۆڕ كراوه به‌رامبه‌ر دیزڵ و سووته‌مه‌نی نه‌وتی قورس بۆ به‌كارهێنان له وێستگه‌كانی وزه‌ی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و 957 هه‌زار و 10 به‌رمیلیش له ناوخۆ فرۆشراوه، كه كۆی گشتی ده‌كاته 31 ملیۆن و 426 هه‌زار و 144 به‌رمیل نه‌وت.
كۆمپانیاكه راشیگه‌یاندووه كه كۆی به‌های نه‌وتی خاوی فرۆشراو به بۆری 1 ملیار و 784 ملیۆن و 943 هه‌زار و 575 دۆلار بووه و تێكڕا به‌رمیلێك به 62.854 دۆلار فرۆشراوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه كۆی به‌های نه‌وتی هاو و كۆندرێنسه‌یتی فرۆشراو به پاڵاوگه‌كانی نه‌وت و فرۆشتنه‌كانی ناوخۆ 53 ملیۆن و 874 هه‌زار و 980 دۆلار بووه و تێكڕا به‌رمیلێك له 56.295 دۆلار فرۆشراوه.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاركردن بۆ بره‌ودان و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی راپۆرته‌كانی وردبینی و پێداچوونه‌وه به پشتبه‌ستن به سه‌رنج و فیدباكی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ناویشیاندا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی پابه‌ندبوونی خۆی ده‌كاته‌وه له به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ردوو گه‌وره كۆمپانیای جیهانی (Deloitte) و (Ernst & Young) به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ سێكته‌ری نه‌وت و گاز به هه‌موو پرۆسه و به‌شه‌كانییه‌وه".
حكومه‌تی هه‌رێمئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "وه‌ك به‌شێك له رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وردبینی، رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وردبینی یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن له باره‌ی ڕاهێنان و گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه مرۆییه ناوخۆییه‌كان. ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ كاروباری نه‌وت و گاز، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیلۆیت، وۆركشۆپێكی ڕاهێنانی ده‌رباره‌ی ژمێریاری و وردبینیی پیشه‌سازی نه‌وت و گاز بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ له ماوه‌ی 23 تا 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2018 ڕێكخست به ئاماده‌بوونی 15 به‌شداربوو له فه‌رمانگه‌كانی وردبینیی پارێزگاكان سه‌ر به دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان، و پلانێك له ئاماده‌كردندایه بۆ ڕاهێنانی زیاتر بۆ پاڵێوراوانی هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن دیوانی چاودێری دارایی بۆ دابینكردنیان به ته‌كنیكه نوێیه‌كانی وردبینی و زانیارییه‌كانی ده‌رباره‌ی نه‌وت و گاز تا له داهاتوودا سوود له توانا گه‌شه‌پێدراوه‌كانیان وه‌ربگیرێت له بواری وردبینیكردنی كه‌رتی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان".
بۆ بینینی ده‌قی راپۆرتی دیلۆیت به ئیمزاكراوی و به فۆرمی PDF سه‌باره‌ت به وردبینیی هه‌نارده‌كردن، به‌كارهێنانی ناوخۆیی، داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌كی دووه‌می 2018 به هه‌ر سێ زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی
كلیك لێره بكه.
له‌م لینكه‌شدا به فۆرمی PDF نامیلكه‌یه‌كی هاوپێچ به هه‌ر دوو زمانی كوردی و ئینگلیزی بۆ روونكردنه‌وه‌ی پێویست و ئاسانكاریی تێگه‌یشتن له بڕگه‌كانی ڕاپۆرتی دیلۆیت خراوه‌ته‌ڕوو.
PM:08:03:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت