پۆلیس: كرێكارێك له‌كاتی كاركردندا گیانی له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه له شاری رانیه كرێكارێك له‌كاتی كاركردندا له‌سه‌ر په‌یژه‌ی ده‌ستكرد به‌ربۆوه و گیانی له‌ده‌ست دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2:40 ده‌قیقه كرێكارێك له خانویه‌ك له‌گه‌ڕه‌كی كارۆخ له‌ناو شاری رانیه له‌كاتی كاركردنیدا له‌سه‌ر په‌یژه‌یه‌كی ده‌ستكرد كه‌وته خواره‌وه به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "كرێكاره‌كه ناوی (م.ا.خ.)ه و ته‌مه‌نی 20 ساڵه و دانیشتوی شاری رانیه گه‌ڕه‌كی مامۆستایانه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه، پاشان گواسترایه‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری رانیه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "پاش ئه‌نجامدانی توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی، ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه".
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاند كه "مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه رێكخرا و له‌سه‌ر رووداوه‌كه كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
PM:06:44:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت