ئه‌ردۆغان: له چه‌ند رۆژێكدا ده‌ست به هێرش بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌كه‌ین
وێستگه نیوز -
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه له میانی چه‌ند رۆژێكدا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان بۆسه‌ر رێكخراوی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له لووتكه‌ی پیشه‌سازیی به‌رگریی توركیا كه له ئه‌نقه‌ره به‌ڕێوه‌چوو، وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند كه "باكووری سوریا باشووری ئێمه‌یه. له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان رێڕه‌وی تیرۆر له‌وێ بنیاتبنێن. ئێمه ده‌ڵێین ئه‌وانه تیرۆریستن، هاوبه‌شه ستراتیجییه‌كانمان له سه‌روویانه‌وه ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌وان تیرۆریست نین'. ئه‌وانه باڵی راست و چه‌پی په‌كه‌كه‌ن، هه‌موو به‌ڵگه‌كان دیارن. ئێوه بۆچی نایه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌نگاو بهاوێژن و له‌گه‌ڵ ئه‌وان له جموجۆڵدان؟ هێشتا له منبج ده‌رئه‌نجامێكمان ده‌ستگیرنه‌بووه".
ئه‌ردۆغان وتی: "ئێستا به‌ڕێز تره‌مپ روونكردنه‌وه‌ی داوه، ده‌ڵێت له 30 رۆژدا سه‌رجه‌م داعش له‌ناو ده‌به‌ن، به ئومێدین له‌ناویان ببه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "له ئیدلب رێگه‌مان له روودانی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی مرۆیی گرت. نۆره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌مانه له خۆرهه‌ڵاتی فورات بۆ له‌ناوبردنی مۆڵگه‌كانی تیرۆر".
وتیشی: "له منبج تاكتیكێكی سه‌رقاڵكردن بێ ئه‌وه‌ی بتواندرێت ئینكاری لێ بكرێت، جێبه‌جێكراوه. ئه‌مه تا ئێستاش جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئه‌ردۆغان روونیكرده‌وه كه "وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان به‌ره‌و روومان قسه‌ی ئه‌رێنی ده‌كه‌ن، هێنانی ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخوازیان كه دژی داعش هه‌ڵبژاردووه. وه‌ك دوا كار ده‌ستیانكردووه به هه‌نگاونان بۆ راهێنانكردن به 30 هه‌زار تیرۆریست. ده‌شڵێن 'شتی وانییه'. هه‌موو میدیاكانی جیهان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه و هه‌موو ئه‌و زانیارییه‌یان به‌رده‌سته، ئایا ئه‌مه راسته؟ ئاگاتان له‌وه‌یه چیتان كردووه؟ (ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا) په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخوازدا هه‌موو رۆژێك زیاتر به‌ره‌وپێش برد، ته‌نانه‌ت پێكه‌وه ئاڵا و پارچه په‌ڕۆكانی ئه‌وان ده‌شه‌كێننه‌وه. له‌گه‌ڵ هی كێدا پێكه‌وه؟ ئاڵاكه‌ی خۆیان و ئه‌و پارچه په‌ڕۆیانه پێكه‌وه. ئه‌م كاره‌یان گه‌یانده قۆناغی ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش و مه‌شقی هاوبه‌ش".
سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌باره‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات دوا و وتی: "له‌كاتێكدا هۆشداریمان له‌باره‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌دا، هاوكات ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌واوكرد".
راشیگه‌یاند كه "ئیتر له سووریا ھه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نییه به ناوی داعش. ئه‌مه بۆ ئێمه چیرۆكێكه. گوزارشتمان له‌وه‌كرد كه له میانی چه‌ند رۆژێكدا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌مان بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز له خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌ست پێ ده‌كه‌ین و گوزارشتی لێده‌كه‌ینه‌وه. ئاشكرایه ئامانجی دانانی رادار و خاڵی چاودێریی له لایه‌ن ئه‌مریكاوه (له خۆرھه‌ڵاتی فورات)، به مه‌به‌ستی پاراستنی توركیا نییه له تیرۆریستان به‌ڵكو پاراستنی تیرۆریستانه له توركیا. سه‌باره‌ت به‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراوه‌ته باڵی سوریای رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز ده‌رمانده‌بڕی، پێیانوتین 'چه‌كی قورسمان نه‌داونه‌تێ'. به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیاندا كه هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له‌ناوبرا، چه‌كه‌كانی ئێستا كۆبكه‌نه‌وه. خۆڵ ده‌كه‌نه چاوی كێوه؟. (ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات) ئامانجمان هه‌رگیز سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان نییه، به‌ڵكو ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستییه كه له ناوچه‌كه چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد كه "سه‌ره‌ڕای ھه‌موو شته‌كان، به‌مه‌رجی كۆبوونه‌وه‌مان له زه‌مینه‌ی گونجاو، ئه‌مریكا وه‌ك ھاوپه‌یمانێكی ستراتیجیی ده‌بینین كه ده‌توانین پێكه‌وه له داهاتوودا ھه‌نگاو بنێین. نابێت رێگه بده‌ین كه ھه‌بوونی جیاوازیی قووڵ له بۆچوونماندا له‌باره‌ی سیاسه‌تی سوریا كه په‌یوه‌ندیداره به مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان، ببێته رێگر له به‌رده‌م ھه‌ماھه‌نگی گه‌وره له داھاتوودا. هێشتا باس له شوێنێك ده‌كه‌ن كه 150 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و تیایدا چالاكن. ئه‌گه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه بێت ئاماده‌ین راسته‌وخۆ ئه‌ندامانی داعش له چالاكی بخه‌ین".
سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی: "له كاتێكدا له‌سه‌دا 80-85ی منبج به ته‌واوی هی عه‌ره‌به هێشتا رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌وێن و باش مامه‌ڵه ناكه‌ن، هێشتا ئه‌و تیرۆریستانه له‌وێ ده‌رناكه‌ن. مادام ئێمه ده‌ریان ده‌كه‌ین. ئه‌وه بوو به كاری ئێمه".
PM:04:02:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 2076
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت