پارتی و گۆڕان لەسەر سێ خاڵ رێککەوتن
دیمەنێک لە کۆبونەوەکە
وێستگە نیوز-
پارتی و گۆڕان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا ڕێککەوتن لەسەر پتەوکردنەوەی پەیوەندیەکانیان و دروستکردنی یەکگووتاریی و هەوڵدان بۆ هێنانەکایەی یەکڕیزی و دروستکردنی حکومەتێکی بەهێز.
لە ڕاگەیەنراوێکدا مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان دوای کۆبونەوەیەکی سێ کاتژمێری ئەوەیان خستەڕوو هەردوولا گفتوگۆی چەندین بابەتی "هەستیار و گرنگ"یان کردووە.
لە ڕاگایەنراوەکەدا باسی سێ خاڵ کراوە کە گوایا لە کۆبونەوەکەدا ڕیککەوتناین لەبارەوە کراوە لەوانە پتەوکردنی پەیوندیەکانیان و دروستکردنی یەکگووتاریی و هەوڵدان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی سەقامگیر کە لە بەرژەوەندی خەڵکدا بێت.
دەقی راگەیێندراوەکەی
ڕاگه‌يه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شى مه‌كته‌بی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان و خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12/12/2018 له هه‌ولێر خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه و تیایدا چه‌ند بابه‌تێكی هه‌ستیار و گرنگ خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ، له‌وانه:
یه‌كه‌م: توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌یان به گوێره‌ی قۆناغه‌كه، هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئابووریی كوردستان و په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرال و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كه به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه له خزمه‌ت پێشكه‌وتن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتماندا بێت.
دووه‌م: پێكه‌وه هه‌وڵی دروستكردنی یه‌كگوتاريی كوردستان بدرێت بۆ ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانه‌وه هه‌یه و چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستا بكرێ به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستوور بگونجێ و مافی هه‌موو لایه‌ك پارێزراو بێت.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م و ئۆرگانه‌كانی دیكه، گفتوگۆ كرا و بیروڕا گۆڕدرایه‌وه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بون كه قۆناغه‌كه و هه‌لومه‌رجه‌كه یه‌كڕیزی و مشوورخۆريی هه‌موو لایه‌كی پێویسته و ده‌بێت به ئاراسته‌ی جددی بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان و ڕیفۆرمی پێویست له بواره جیاجیاكاندا بۆ دابینكردنی زیاترى سه‌قامگيری و دڵنیایی و به‌هێزبوونی هه‌رێم بۆ به‌رگه‌گرتنی ته‌حه‌دییه‌كان، هه‌نگاوی گونجاو هه‌ڵێنرێت.
مه‌كه‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
PM:03:04:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 5968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت