بارزانی: سەردەمی پەنجا بە پەنجا بەسەرچوو

‌مەسعود بارزنی

وێستگە نیوز-

مەسعود بارزانی ڕایگەیاند گەشبینە بە داهاتووی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەکرد لە کابینەی داهاتوی حکومەتدا گۆڕانکاری هەمەلایەنە ئەنجامدەدرێت و جەختیشیکردەوە سەردەمی پەنجا بە پەنجا بەسەرچووە.


مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی وتارێکیدا لە ساڵڕۆژی "داستانی لۆمانا" لە دهۆک ڕایگەیاند "گەشبینم بە دۆخی سیاسی نوێی هەرێم".

بارزانی وتیشی "
ئێمە بە غرورەوە مامەڵە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان ناکەین بەڵام ئەو سەردەمە نەما کە پەنجا بە پەنجا حکوم بکەین".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "دەبێت دەنگدەرانی پارتی دڵنیا بکەین کە دەنگەکانیان نافەوتێ".

سەرۆکی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد "ڕوون بۆوە کە بەبێ پارتی هیچ بڕیارێک نادرێت، بەتایبەتی لە ئاستی کوردستان، لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە دەکرێت".

مەسعود بارزانی جەختیشیکردەوە "گۆڕانکاری بنەڕەتی ئەنجامدەدەین لەسەرجەم بوارەکاندا".

ب.ع


PM:03:01:12/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 3264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت