پەروەردەی سلێمانی هۆشداری دەداتە خوێندنگاکان


وێستگە نیوز-

پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی هۆشداری دەداتە خوێندنگاکان و ئاگاداریان دەکاتەوە نابێت وانەی وەرزش فەرامۆش بکرێت.

لە نوسراوێکی فەرمیدا کە وێنەیەکی دەست وێستگە نیوز کەوتووە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی هۆشداری داوەتە خوێندنگاکان لەبارەی وانەی وەرزشەوە.

لە نوسراوەکەدا داوا لە خوێندنگاکان کراوە گرنگی تەواو بە وانەی وەرزش بدەن لە سەرجەم قۆناغەکاندا.

پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە "نابێت بە هیچ شێوەیەک وانەی وەرزش فەرامۆش بکرێت".

لە زۆرێک لە خوێندنگەکانی هەرێمی کورداتسندا وانەی وەرزش ناخوێنرێت و لەبری ئەو یەکێکی تر لە وانەکان دەخوێنرێت ئەوەش پسپۆرانی پەروەردەیی نیگەران کردووە و ئاماژە بەوەدەکەن وانەی وەرزش یەکێکە لە وانە گرنگەکان و خوێندکاران پێویستیان پێیەتی.


PM:01:51:12/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 2712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو