دەستبەسەر ٢٠٠ کیلۆگرام گۆشتی خراپبوودا گیرا
وێستگە نیوز-
بەهۆی خراپی جۆری خواردنەکانیەوە قائیمقامیەتی سلێمانی کۆگایەکی
خواردەمەنی داخست و دەستیگرت بەسەر زیاتر لە ٢٠٠ کۆلتۆگرام گۆشتی خراپبوودا.
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە
تێیدا هاتووە "بەهۆی پابەندنەبونی بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستیەكان، كۆگایەكی
ئامادەكردنی خواردەمەنییە دەستگێڕەكان لەكۆڵانی ئەوقافی شاری سلێمانی داخرا".
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "بەپێی ڕێنماییە تەندروستی
و ڤێتێرنەرییەكان نابێت هیچ جۆرە گۆشتێك زیاتر لەجارێك خاوبكرێتەوە، لەبەرئەوەی
كاتی خاوبونەوە بەكتریا لەناو خوێنەكە گەشەدەكات، بەها خۆراكیەكەی لەدەستدەدات،
پێویستە تەنها ئەو بڕەی بەكاردەهێنرێت خاوبكرێتەوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە " لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوەو لەكۆگای
خاوەنی ئەو خواردەمەنیە دەست بەسەر زیاتر لە (200) كلیۆگرام گۆشتی خراپ بوو، لەگەڵ
زیاتر لە (15) كیلۆ گرام نۆكی ئامادەكراودا گیراوە، كەخاوەنەكەی بەنیازی
ساخكردنەوە لەناو نۆكاودا بووە، بەفەرمانی قائیمقامیش كۆگاكە دادەخرێت نۆك و
گۆشتەكەش لەناودەبرێت و ڕێكاری یاسایی-یش بەرامبەر خاوەنەكەی دەگیرێتەبەر".
PM:01:32:12/12/2018
ئهم بابهته 1224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت