ئەم هەفتەیە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلول و ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی دوو وەزارەت دابەش دەکرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، مووچەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.
ئەوەشی ئاشکراکرد، رۆژی پێنجشەممە 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری ھەرێم دابەشدەکرێت.
هەر بەپێی خشتەکە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول لە هەفتەی داهاتووەوە بەردەوام دەبێت.
پێشتریش مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه، په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی دابه‌شكراوه و وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراو و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی دارایی دابەشکراوە.
AM:08:56:12/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 18280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت